
دەنگ نێت
بۆ ماوه‌ى زیاتر له 6 ساڵه پرۆژه‌ى نیشتەجێبونی كهلارى نوێ ته‌واو بوه و تاوه‌كو ئێستا تۆڕى ئاوه‌كه‌ى وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى كه‌لاریش ده‌ڵێت: سێت و دیزاینه‌كه‌ى له‌لایه‌ن ئێمه‌وه په‌سه‌ند نه‌كراوه و كۆمپانیاى كارى تێدا كردوه.
سامان ره‌حیم، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى كه‌لار بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پرۆژه‌ى كهلارى نوێ كه نزیكه‌ى 6 ساڵ ده‌بێت ته‌واو بوه و له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمانه‌وه وه‌رنه‌گیراوه، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه كه سێت و دیزینى پرۆژه‌كه له‌لاى ئێمه په‌سه‌ند نه‌كراوه و كهرهستهكانیشى به‌راورد نه‌كراوه، هاوكات هیچ شتێكیشى بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان نه‌هاتوه.
وتیشى: سه‌ره‌تا ئه‌وه نه‌بێت كه دیزاینه‌كه بۆ ئێمه بهێنن و ئێمه وامان دانابو ئه‌و پرۆژه‌یه ئاوى 24 كاتژمێرى هه‌بێت وه‌ك نمونه‌یه‌كى تازه له شارى كه‌لار، دواتر دیزاینه‌كه‌یان برده‌وه و هیچیان له‌لاى ئێمه نه‌مایه‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: به نوسراوى فه‌رمى لایه‌نه‌كانمان ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه ئه‌و پرۆژه‌یه له‌لاى ئێمه په‌سه‌ند نه‌كراوه و كۆمپانیا ده‌ستى به كاركردن كردوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌ر پرۆژه‌یه‌كى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون تۆڕى ئاوه‌كه‌ى له‌لایه‌ن ئێمه‌وه وهرنهگیرابێتهوه، ئه‌وه پاره‌ى ئاوى لێ كۆناكه‌ینه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهێزی دانوستان له دیدی عەباس عێراقچییهوه
-
-
وتارخۆر وه‌كو جێگره‌وه‌ى كاره‌بای 24 كاتژمێریی
-
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایه‌پوچ ده‌بن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤه‌یپ، به‌ڵایه‌ك له‌نێو گیرفانى گه‌نجان دا
-
زۆرترین بینراوەکان