
دەنگ نێت
سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار ده‌ڵێت: ئه‌و ماڵانه‌ى كه ده‌كه‌ونه پشت بینای شاره‌وانى كه به 'حه‌ى مانگا' ناسراوه دەکرێت بە پرۆژە، بەڵام بە دو هۆکار قەربو کردنەوەکە دواکەوتوە.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌و شوێنه کە نزیکەی 250 ماڵی تێدایە و لە پشت بینای شارەوانی و نزیک ماڵە تەجاوزەکانی تەنیشت مەلعەبەکەی کەلارە، کارەکانی باش رۆشوەتە پێشەوە، بەڵام بەدو هۆکار قەرەبوەکەی دوا خستوە.
وتیشی: یەکەمیان زه‌وى ئیفرازكراوی کشتوکاڵیمان هه‌یه بۆ قەرەبوکردنەوە، به‌ڵام قه‌ره‌بوى جوتیاره‌كان نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌تاوه‌كو قه‌ره‌بوى ئه‌و جوتیارانه نه‌كرێته‌وه ناتوانین زه‌وى وه‌ك قه‌ره‌بو بده‌ین به كه‌س، لە نمونه‌ى زەوی زیندانیانى سیاسی.
سەرۆکی شارەوانی کەلار باسی لە هۆکاری دوەم کرد و وتی: "تا ئێستا زەویەکە نەدراوە بە هیچ کۆمپانیایەک، بەڵام کۆمپانیایەک چوەتە لای خەڵکەکە بە پارە قەرەبویان کاتەوە، ئەگەر ٩٩٪ـی خەڵکەکەش رازیبێت بە پارە کۆمپانیا قەرەبوی بکاتەوا ئەی سەدا یەکەکەی چی لێبکەین؟".
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهێزی دانوستان له دیدی عەباس عێراقچییهوه
-
-
وتارخۆر وه‌كو جێگره‌وه‌ى كاره‌بای 24 كاتژمێریی
-
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایه‌پوچ ده‌بن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤه‌یپ، به‌ڵایه‌ك له‌نێو گیرفانى گه‌نجان دا
-
زۆرترین بینراوەکان