
ده‌نگ نێت
هاوڵاتیەک دەڵێت: بەتۆمەتی رێگریکردن لە ئیش‌کردنی کۆمپانیا لە زۆنی ۲ لەسەر روباری سیروان، هاوسه‌ره‌كه‌م كه پارێزه‌ره، له‌لایه‌ن كۆمپانیای جێبه‌جێكاره‌وه سكاڵاى لێكراوه و ده‌ستگیر كراوه، وتەبێژی کۆمپانیای ماریناش دەڵێت: ئەوان رێگریی و ئاستەنگیمان بۆ دروست دەکەن.
بەسۆز کامەران، کە پیشەی پارێزەرە و دانیشتوی شاری کەلارە، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هاوسەرەکەم كه ئه‌ویش پارێزه‌ره، کارگەی چەو و لمیان هه‌یه، بە تۆمەتی رێگریکردن لە پرۆژەی زۆنی ۲ لەسەر روباری سیروان راگیراوه "تەوقیف کراوە".
وتیشی: کارگەکە لەساڵی ۲۰۰۹ـوە دامەزراوە، بەڵام ئێستا ئەم کۆمپانیایە دەستی کردوە بە کارکردن و قەرەبوی کارگەکە ناکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکان چوار کەس لەو پرسەدا بە فەرمانی دادوەر راگیراون.
باسی لەوەشکرد: کۆمپانیاکە نە کارگەکە دەکڕێت، نە قەرەبوی خاوەن کارگەکەش دەکاتەوە، لەسەرو هەمو ئەمانەش سکاڵای لەسەر هاوسەرەکەم و هاوبه‌شه‌كانى تۆمارکردوە و نەیانوتوە خاوەن کارگە، بەڵکو وتویانە چەند هاوڵایەک رێگریمان لێدەکەن ئیشوکاری خۆمان بکەین.
هاوسەرەکەی بەسۆز ناوی (ئارام عەزیز)ـە و بەوتەی خۆی پارێزەرە و پارێزبه‌ندى "حصانه"ـى پارێزەرایەتی هەیە کە به‌بێ ره‌زامه‌ندى سه‌ندیكاى پارێزه‌ران نابێت بگیرێت، بەڵام لە ئێستادا تەوقیف کراوە تا (٨ـی ئایار)، بە وتەی خۆیشی: ناشزانن بە چ مادەیەک تەوقیف کراوە.
لەبەرامبەردا وتەبێژی کۆمپانیای مارینا کە پرۆژەی زۆنی ۲ لەسەر روباری سیروان جێبه‌جێ ده‌كات، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئێمە مۆڵەتمان هەیە، بەڵام ئەوان دێن رێگریمان بۆ دروست دەکەن، ئاستەنگمان بۆ دروست دەکەن، هاوکات ئێمە کێشەکەمان داوەتە دادگا بۆ ئەوەی دادگا یەکلایی بکاتەوە.
محەمەد عەزیز، باسی لەوەشکرد: بەگوێرەی یاسا و رێکاری ئیداری بێت، ئەگەر کۆمپانیا پابه‌ندى قه‌ره‌بوكردنه‌وه بكرێت، بێگومان قەرەبو دەکرێتەوە، بەڵام ئەگەر وانه‌بێت بێگومان قەرەبو ناکاتەوە.
پرۆژەی سەر روباری سیروان پێکهاتوە لە ٦ زۆن و لە ماوەکانی پێشودا بەهۆی ئەوەی بەشێک لە زەویەکان به‌ده‌ستى هاوڵاتیانه‌وه بون بۆ كاروباری بازرگانى و كشتوكاڵی، چەند جارێک گردبونەوەى ناڕه‌زایه‌تى كرا، به‌مه‌به‌ستى پێشێلنهكردنى مافی ئه‌و هاوڵاتیانه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهێزی دانوستان له دیدی عەباس عێراقچییهوه
-
-
وتارخۆر وه‌كو جێگره‌وه‌ى كاره‌بای 24 كاتژمێریی
-
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایه‌پوچ ده‌بن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤه‌یپ، به‌ڵایه‌ك له‌نێو گیرفانى گه‌نجان دا
-
زۆرترین بینراوەکان