
دەنگ نێت
لەمەراسیمێکدا لە کەلار، بە ئامادەبونی بەرپرسی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ عەمید: وەلید خالد، وەکو بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستبەکار بو.
بەڕێوبەری نوێی ئاسایشی گەرمیان، پێشتر لە دەزگای زانیاری کاریکردوە و دواین پۆستیشی لەو دەزگایە بەرپرسی نوسینگەی گەرمیان بو، پێشوتریش وەکو ئەفسەر لە ئاسایشی سلێمانی کاریکردوە.
ناوبراو، باوکی و چوار مامەی شەهیدی یەکێتین، کە یەکێک لە مامەکانی، شەهید: سیروان تاڵەبانییە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ململانێیەکی زۆر هەبو لەسەر پۆستی بەڕێوبەری ئاسایشی گەرمیان چ لەئاستی بەرپرسانی ناوچەکە و چ لە ئاستی دەسەڵاتدارانی یەکێتی لە سەرەوەدا، ئەمەش وایکرد لە مانگی تەموزی ساڵی پارەوە و پاش لەکار بەخشینی لیوا: نەوشیروان ئەحمەد لە پۆستی بەڕێوبەری ئاسایشی گەرمیان، پۆستەکە بە فەرمی پڕ نەکرێتەوە و بەشێوەی وەکالەت لەلایەن لیوا: بەرزان محەمەدفەرەجەوە بەڕێوەببرێت، هەتا دواجار بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی- سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی- جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، بڕیار لە دانانی عەمید: وەلید خالد درا.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهێزی دانوستان له دیدی عەباس عێراقچییهوه
-
-
وتارخۆر وهكو جێگرهوهى كارهبای 24 كاتژمێریی
-
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایهپوچ دهبن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤهیپ، بهڵایهك لهنێو گیرفانى گهنجان دا
-
زۆرترین بینراوەکان