دەنگ نێت
بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت: هەردو فەرمانبەر: ئارام حەسەن و شەرمین عەلی، لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون، بەپێی مادەی (341)ـی تایبەت بە خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات.
عەقید: سەلام عەبدولخالق، بەڕیوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتیەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی درەوـی راگەیاند: ئارام حەسەن و شەرمین عەلی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون، بە پێی مادەی (341) لە یاسای سزادانی عێراقی و بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە دەستگیركراون مادەكە تایبەتە بە خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات (سوء استعمال السلطە)، لە ئێستادا كەیسەكەیان لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.
پێشتریش رادیۆی دەنگ بڵاویکردەوە کە ئەو دو فەرمانبەرەی بەڕێوبەرایەتی باجی خانوبەرەی گەرمیان، لەلایەن هێزێکی ئۆپراسیۆنی ئاسایشەوە دەستگیرکراون.
هەر ئەمڕۆش بەڕێوبەری ئاسایشی گەرمیان، لە لێدوانی بۆ رادیۆی دەنگ، بێئاگایی خۆیانی لە دەستگیرکردنەکە راگەیاند و باسی لەوەکرد پەیوەندی بەوانەوە نەبوە.
نیوەڕۆی چوارشەمە (٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٣)، ئارام حەسەن و شەرمین عەلی کە فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی باجی خانوبەرەی گەرمیانن، لە ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی شەهیدانی کەلار دەستگیرکران.
ئارام حەسەن، پێشتر بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەروازەی پەروێزخان و شەرمین عەلی بەرپرسی راگەیاندنی دەروازەکە بو، بەڵام دواتر بە فەرمانی وەزیری دارایی راژەکەیان لە دەروازەکەوە گوازرایەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی باجی خانوبەرەی گەرمیان. هاوکات شەرمین عەلی، بۆ ماوەی چەند ساڵێک پەیامنێری کەناڵی (KNN) بو.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
راپۆرت"مۆبایلەکانیان کردوە بە فرۆشگا"؛ کچە کاسبکارەکانی گەرمیان دیوارە تەقلیدییەکان دەشکێنن
-
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گهرمیان چاوهڕوانى پێكهێنانى حكومهتى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گهرمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
-
راپۆرتگەنجان و کاری خۆبەخشی؛ پردێک بۆ ئەزمون یان ماندوبونی بێ ئەنجام؟
-
زۆرترین بینراوەکان