ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى شوێنه‌وارى گه‌رمیان باس له خراپبونى دۆخی ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: بودجه‌یه‌ك دانراوه، به‌ڵام به‌شى هه‌مو ناوچه‌كان ناكات.
ساڵح محه‌مه‌د سه‌مین، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى شوێنه‌وارى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بۆماوه‌ى 2 ساڵه حكومه‌ت 900 ملیۆن دینارى داناوه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى شوێنه‌وار كه دابه‌شى بكات به‌سه‌ر هه‌ر 12 بهڕێوبهرایهتیهكهدا كه هه‌ر یه‌كێكیان 100 ملیۆنمان به‌رناكه‌وێت، ئه‌مه‌ش به‌شى ئه‌وه ناكات شوێنه شوێنه‌وارییه‌كان نۆژه‌ن بكرێته‌وه.
وتیشى: بۆ ئه‌مساڵ 9 ده‌رخسته‌مان ناردوه بۆ سه‌ره‌وه‌ى خۆمان كه چواریان نۆژه‌نكردنه‌وه‌ن.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیمان به‌ڵێنیان داوه كه به‌رزى بكه‌نه‌وه بۆ سه‌روى خۆیان و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامین، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه تێچوى كاركردن له‌و 4 شوێنه ره‌نگه بگاته 400 ملیۆن دینار.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
راپۆرت"مۆبایلەکانیان کردوە بە فرۆشگا"؛ کچە کاسبکارەکانی گەرمیان دیوارە تەقلیدییەکان دەشکێنن
-
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گه‌رمیان چاوه‌ڕوانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گه‌رمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
-
راپۆرتگەنجان و کاری خۆبەخشی؛ پردێک بۆ ئەزمون یان ماندوبونی بێ ئەنجام؟
-
زۆرترین بینراوەکان