
ده‌نگ نێت
جوتیارانى گه‌رمیان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تاوه‌كو ئێستا حكومه‌ت هیچ قه‌ره‌بویه‌كى نه‌كردونه‌ته‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانانه‌ى توشى بون له ماوه‌ى 2 ساڵى رابردوى وشكه‌ساڵیدا، به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى گه‌رمیانیش بابه‌ته‌كه پستڕاست ده‌كاته‌وه.
ئەشرەف نامیق، جوتیار لە گەرمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتی: حکومەت ئەوەی کە پێشکەشی جوتیاری كردبێت بنەتۆ بوە وەک پاڵپشتیەک کە تۆنی بە ٨٠٠ هەزار دینار پێماندراوه، ئەوەشی بە بێبەرامبەر پێمان درا تەنها ٢٠٠ کیلۆ بوە.
وتیشى: حكومه‌ت هیچ قه‌ره‌بویه‌كى نه‌كردوینه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، جه‌ختى له‌م بابه‌ته كرده‌وه و به رادیۆی ده‌نگى وت: به 2 راپۆرت ئاراسته‌ى سه‌روى خۆمانمان كردوه له هه‌ردو ساڵه‌كه‌دا داواى 12 ملیار دینارمان كردوه به‌مه‌به‌ستى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان، كه‌چى تاوه‌كو ئێستا هیچ وه‌ڵامێك نه‌دراوینه‌ته‌وه سه‌ربارى دروستكردنى بۆردێكى تایبه‌ت به وشكه‌ساڵى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه‌وه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌وه‌شى دراوه به جوتیار وه‌ك قه‌ره‌بو ته‌نها كارگه‌ى بنه‌تۆى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان 1 هه‌زار 200 ته‌ن گه‌نمى داوه به جوتیاران وه‌ك پاڵپشتیه‌ك كه بۆ هه‌ر ته‌نێك 214 هه‌زار دیناریان لێوه‌رگیراوه، هاوكات رێكخراوى فاو 28 هه‌زار و 200 ته‌ن گه‌نمیان دابه‌شكرد بۆ هه‌ر جوتیارێك 200 كیلۆیان به‌ركه‌وت كه 141 جوتیار سودمه‌ند بون".
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهێزی دانوستان له دیدی عەباس عێراقچییهوه
-
-
وتارخۆر وه‌كو جێگره‌وه‌ى كاره‌بای 24 كاتژمێریی
-
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایه‌پوچ ده‌بن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤه‌یپ، به‌ڵایه‌ك له‌نێو گیرفانى گه‌نجان دا
-
زۆرترین بینراوەکان