
ده‌نگ نێت
به‌پێى یاسا هاوڵاتیان ده‌توانن به قیست باجه‌كانیان بده‌ن، جیاواز له باجى ده‌رامه‌ت هیچ سویهكى ناچێته سه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى باجى خانوبه‌ره‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: جگه له‌و سزایه‌ى لهسهریارنه هیچ سویهكى ناچێته سه‌ر.
ئارام عادل قادر، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى باجى خانوبه‌ره‌ى گه‌رمیان، له‌میانه‌ى راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، باس له‌وه ده‌كات: هاوڵاتیان ده‌توانن باجه‌كانیان به قیست بده‌نه‌وه به حكومه‌ت به‌بێت ئه‌وه‌ى هیچ سویهكى بچێته سه‌ر، بۆ نمونه هاوڵاتیه‌ك 2 ملیۆن دینار قه‌رزاره و ته‌نها ده‌توانێت 1 ملیۆن دینار بداته‌وه، ئه‌و ملیۆنهكهى دیكه‌ى كه ده‌مێنێته‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى به قیست ده‌یداته‌وه هیچ سویهكى ناچێته سه‌ر، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌و سزایه‌ى كه به‌پێى یاسا دیاریكراوه و له %10ـه بۆ هه‌ر ساڵێكى دواكه‌وتن ته‌نها ئه‌وه‌ى ده‌چێته سه‌ر".
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له‌وباره‌یه‌وه زۆر هاوكارى هاوڵاتیان بوین.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهێزی دانوستان له دیدی عەباس عێراقچییهوه
-
-
وتارخۆر وه‌كو جێگره‌وه‌ى كاره‌بای 24 كاتژمێریی
-
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایه‌پوچ ده‌بن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤه‌یپ، به‌ڵایه‌ك له‌نێو گیرفانى گه‌نجان دا
-
زۆرترین بینراوەکان