
ده‌نگ نێت
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت: له نزیك ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه به‌بێ هیچ پسولهیهكى فه‌رمى، رۆژانه بڕى 85 هه‌زار دینار له هه‌مو شۆفێرێكى بارهه‌ڵگرى نه‌وت وه‌رده‌گیرێت.
كه‌ریم عه‌لى، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: به شێوازێكى نایاسایی و له نزیك مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان، له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه به‌بێ هیچ پسولهیهكى حكومى و فه‌رمى رۆژانه بڕى 85 هه‌زار دینار له هه‌مو شۆفێرێكى بارهه‌ڵگرى نه‌وت وه‌رده‌گرێت.
وتیشى: به‌پێى به‌ڵگه‌كانمان رۆژانە 300 بارهەڵگری نەوت لەو دەروازەیەوە هاتوچۆ دەکەن، بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌رده‌گیرێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: هه‌مان كۆمپانیا کە ناوەکەی پارێزراوە لامان مەڵبەندێکی کێشیشی (قەپان) بە نایاسایی داناوە.
باسی له‌وه‌شكرد ئه‌م دۆسیه‌یه ئاراسته‌ى لایه‌نه یاساییه‌كان ده‌كات به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچون و لێپێچینه‌وه‌ى.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهێزی دانوستان له دیدی عەباس عێراقچییهوه
-
-
وتارخۆر وه‌كو جێگره‌وه‌ى كاره‌بای 24 كاتژمێریی
-
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایه‌پوچ ده‌بن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤه‌یپ، به‌ڵایه‌ك له‌نێو گیرفانى گه‌نجان دا
-
زۆرترین بینراوەکان