
دهنگ نێت
بەپێی بڕیارێک دەروازەی مەرزی پەروێزخان تەنها ۱۲ کاتژمێر کراوە دەبێت، سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخانیش دەڵێت: کردنەوەی بەردهوامی دەروازەکە خۆكوژی "ئینتیحار"ـە بۆ دەروازەکە.
بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم کە لەساڵی ۲۰۲۰ دەرچوە، مەرزی پەروێزخان لە کاتژمێر ٨ـی بەیانی بۆ ٨ـی شەو کراوە دەبێت، بڕیارەکەش نیگەرانی لای بەشێک لە شۆفێرانی بارهەڵگری لێکەوەتەوە.
بەشێک لە شۆفێران گلەیی ئەوە دەکەن ئەوکاتەی بارەکانیان لەوڵاتی ئێران بەتاڵ دەکەن و لە دوای کاتژمێر ٨ـی شەو دەگەڕێنەوە ئەوەستێنرێن لە دەروازەکە، لەکاتێکدا هەمو رێکارە یاسایەکانیان ئەنجام داوە.
لە بەرامبەردا، عەباس ئیسماعیل، سهرپهرشتیاری دهروازهى پهروێزخان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لە پاش دەرچونی ئەو بڕیارە بە لیژنەیەک کە لە لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکدێن دەروازەکە دەکەینەوە ئەویش لە کاتژمێر ٨ـی شەوە، ئەویش پاش دڵنیابون لەوەی هیچ ئۆتۆمبیلێک لە دیوی وڵاتی ئێران نەماوە.
وتیشی: ئەو ئۆتۆمبێلانە بەتاڵن، کاتێک دەگەڕێنەوە چاوەڕێ دەکەین هەمویان کۆببنەوە بۆ ئەوەی یەکجار دەروازەکە بکرێتەوە و هەمویان بڕۆنەوە، بەڵام جاری واهەیە ژمارەی ئۆتۆمبێل زۆرە، پێویستە دوجار دەروازەکە بکەینەوە.
باسی لەوەشکرد: لەگەڵ بەشی پەیوەندیەکانی ئێران تەنسیقمان کردوە، هەرکەوتیان ئۆتۆمبێل لەدیوی ئێران نەماوە بۆ هاتنەوە، ئەوکات دەروازەکە دەکەینەوە.
لەبارەی بونی بڕیارێکی لەو شێوەیە، سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخان باس لەوە دەکات: ئێمە ئەتوانین قسە لەگەڵ وەزیری دارایی بکەین و بەبەردەوامی دەرگاکە بکەینەوە، بەڵام بە بەردهوامی کردنەوەی دەروازەکە ئینتیحارە بۆ دەروازەکە، چونکە خەڵک قسەی لەسەر ئەکات.
دەشڵێت: لیژنەكهمان یەکە یەکە پشكنینی ههمو ئۆتۆمبیلهكان دەکات بۆ ئەوەی بزانین بەتاڵە، یاخود نا، بۆ ئەوەی هیچ شتێکمان لەسەر نەوترێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهێزی دانوستان له دیدی عەباس عێراقچییهوه
-
-
وتارخۆر وهكو جێگرهوهى كارهبای 24 كاتژمێریی
-
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایهپوچ دهبن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤهیپ، بهڵایهك لهنێو گیرفانى گهنجان دا
-
زۆرترین بینراوەکان