
ده‌نگ نێت
پاش جەژنیش دابەشکردنی موچە لە گەرمیان کۆتایی نەهاتوە، بەڵام دڵنیایی دەدرێت لە دابەشکردنی موچەی خانەنشینان.
بەوتەی سەرچاوەیەکی فەرمی كه بۆ رادیۆی ده‌نگ قسه‌ى كرد، بەشێکی بهڕێوبهرایهتهكانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى شارەوانی، لەوانە: بەڕێوبەرایەتی ئاو، له‌گه‌ڵ بەڕێوبەرایەتی ئاوەدانکردنەوە، بەهۆی نەبونی پارە لە بانکی گەرمیان، ئه‌مڕۆش موچەیان پێنەدراوە کە پێدانى موچه‌كانیان پێویستی بە نیو ملیار دینارە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد موچەی خانەنشینان لە بانکی گەرمیان کێشەی نیە و پارە بەردەستە بۆ دابەشکردنی.
ئەمەش لە کاتێکدا بو پێش جەژن دابه‌شكردنى موچەی بەشێک لە خانەنشینانی پێشمەرگە و ئەیلول کە موچەیان سەروی ٥٠٠ هەزار دینارە، راگیرا.
بەڕێوبەری بانکی کفری، ژیان ئەحمەد، لەوبارەیەوە بە رادیۆی دەنگی وت: ئەمڕۆ موچەی سەرجەم خانەنشینان دابەشکراوە و هیچ گرفتێکمان نەبوە لە پێگەیشتنی پاره پێمان.
وتیشی: هەرکەسێک موچەی وەرنەگرتبێت، دەتوانێت رۆژانی داهاتو سەردانمان بکات.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهێزی دانوستان له دیدی عەباس عێراقچییهوه
-
-
وتارخۆر وه‌كو جێگره‌وه‌ى كاره‌بای 24 كاتژمێریی
-
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایه‌پوچ ده‌بن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤه‌یپ، به‌ڵایه‌ك له‌نێو گیرفانى گه‌نجان دا
-
زۆرترین بینراوەکان