
دەنگ نێت
لە کەلار کەسێک تەقە لە کەسێکی تر دەکات، بەڵام بەری ناکەوێت و کەسێکی تر بریندار دەکات.
عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە لە پشت نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب، سێ کەس بە یەکەوە وەستاون، کەسێک کە ماتۆڕسکیلێکی پێبوە، بە دەمانچە تەقەی کردوە و ویستویەتی یەکێک لەو سێ کەسە بکوژێت، بەڵام بەهەڵە بەر یەکێکی تریان کەوتوە.
رونیشیکردەوە: بریندارەکە دو فیشەکی بەرکەوتوە، یەکێکیان بەردەستی و ئەوەکەیان بەر رانی کەوتوە، بۆ چارەسەریش گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار.
ئاماژەی بەوەشکرد: روداوەکەش بەهۆی کێشەیەکی 'عەشایەری'یەوە بوە، بەبێ ئەوەی رونکردنەوەی زیاتر بدات.
وتیشی: تۆمەتبارەکە هەڵهاتوە و تائێستا دەستگیر نەکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان وشکەساڵیی راناگەیەنێت
-
-
وتارهێزی دانوستان له دیدی عەباس عێراقچییهوه
-
-
وتارخۆر وهكو جێگرهوهى كارهبای 24 كاتژمێریی
-
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایهپوچ دهبن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
زۆرترین بینراوەکان