
دەنگ نێت
پسپۆڕێکی بواری ژینگە دەڵێت: ئەو شەپۆلە بارانبارینانەی لەم دواییانە روی لە ناوچەی گەرمیان کرد، ئاماژەن بۆ کاریگەری و زیاتربونی گۆڕانکاری کەشوهەوا، کەمترین سودیشی بۆ زیادبونی ئاستی ئاوی ژێر زەوی هەیە.
عەبدولموتەڵیب رەفعەت، مامۆستای زانکۆی گەرمیان و پسپۆڕی بواری ژینگە، لە بەرنامەیەکی تایبەتی رادیۆی دەنگدا باسی لەوەکرد: گەرمیان بەهۆی خەسڵەتی تایبەتی خۆیەوە کە ناوچەیەکی وشکە، کاریگەری گۆڕانکاری کەشوهەوای تێدا خێراتر دەردەکەوێت.
وتیشی: ئەو چەند شەپۆلە بارانبارینەی لە سەرەتا و ناوەڕاستی ئەم مانگەدا رویان لە ناوچەکە کرد، دەرخەری گۆڕانکاری کەشوهەوای ناوچەکەن، چونکە پێشوتر لەم مانگانەدا باران بەو ئاستە زۆرە نەباریوە.
جەختی لەوەشکردەوە: ئەگەرچی رێژەیەکی زۆری باران باریوە، بەڵام کەمترین سودی بۆ زیاتربونی ئاستی ئاوی ژێرزەوی هەیە.
ئەمەش لە کاتێکدایە لەم شەپۆلە بارانبارینەی دواییدا و لە رۆژانی ١١ بۆ ١٣ـی نیسان، لە کەلار (٢٨.٣) ملم و لە کفری (٥٣.٦) ملم باران باریوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان وشکەساڵیی راناگەیەنێت
-
-
وتارهێزی دانوستان له دیدی عەباس عێراقچییهوه
-
-
وتارخۆر وهكو جێگرهوهى كارهبای 24 كاتژمێریی
-
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایهپوچ دهبن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
زۆرترین بینراوەکان