دەنگ نێت
هاوشێوەی بانکی کفری، بانکی گەرمیان تەنها موچەی بەشێک لە خانەنشینانی پێشمەرگە خەرج دەکات و ئەوانی تر دەخاتە دوای جەژن.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بانکی گەرمیان ناتوانێت موچەی سەرجەم خانەنشینانی پێشمەرگە بدات، بۆیە بڕیاردراوە پێش جەژنی رەمەزان تەنها ئەو خانەنشینانە موچە وەربگرن کە موچەکانیان هەتا ٥٠٠ هەزار دینارە، ئەوانەشی کە موچەکانیان سەروی ٥٠٠ هەزارە، بخرێنە دوای جەژن.
پێشتریش بانکی کفری بە فەرمی ئەم رێکارەی راگەیاندبو، هۆکارەکەیشی نەبونی پارەی نەختینەیە لە بانکەکان دا.
بڕیارە سبەی پێنجشەمە، موچەی خانەنشینانی سەربازی دابەش بکرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە موچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی شارەوانی و ئاوەدانکردنەوە لە گەرمیان نەدراوە، ئەویش بەهەمانشێوە بەهۆی نەبونی پارەی نەختینەوە لە بانک.
لە هەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین، دابەشکردنی موچەی مانگی پێشو، کێشەی تێکەوتوە، لە کاتێدا حکومەت رایگەیاندبو پێش جەژنی رەمەزان موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
راپۆرت"مۆبایلەکانیان کردوە بە فرۆشگا"؛ کچە کاسبکارەکانی گەرمیان دیوارە تەقلیدییەکان دەشکێنن
-
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گهرمیان چاوهڕوانى پێكهێنانى حكومهتى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گهرمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
-
راپۆرتگەنجان و کاری خۆبەخشی؛ پردێک بۆ ئەزمون یان ماندوبونی بێ ئەنجام؟
-
زۆرترین بینراوەکان