
دەنگ نێت
لەکاتێکدا بەڕێوبەری کشتوکاڵی کەلار دەڵێت: شەپۆلی بارانبارینی دو رۆژی رابردوی ناوچەکە زیانی نەبوە، بەڕێوبەری کشتوکاڵی کفری باس لەوەدەکات هەندێک زیانی هەبوە.
سامان ئەحمەد، بەڕێوبەری کشتوکاڵی کەلار، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەو شەپۆلە بارانەی کە دو رۆژی رابردو سنورەکەمانی گرتەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی نەبوە، بەڵکو سودێکی باشی هەبوە بەتایبەت لەم کاتەدا.
وتیشی: زەویە کشتوکاڵیەکان لەم کاتەدا پێویستی بە باران هەبوە، چونکە لەپێشودا ناوچەکە ماوە ماوە بەرزبونەوەی پلەی گەرمای بەخۆیەوە بینیوە.
جەختیشی کردەوە: کەمتر لەوەی پێشبینی دەکرا بارانباری، بۆیە زیانی نەبوە و سودەکەی زۆرتر بوە.
بەپێچەوانەی قەزای کەلار، بەڕێوبەری کشتوکاڵی کفری دەڵێت: بارانەکە زیانی هەبوە.
عەلی عەباس، بەڕێوبەری کشتوکاڵی کفری بەڕادیۆی دەنگی راگەیاند: لە سنوری گوندەکانی کارێز و قنگربان و دوازدە ئیمام، زیان بەر خەلەکان گەشتون و کەوتون بەهۆی ئەوەی بڕی بارانەکە زۆر بوە.
باسی لەوەش کرد: یەکێک لە جوتیارەکان نزیکەی ٨ ملیۆن دینار زیانی کردوە و هێشتا زەرەرو زیانی ئەوەکانی تر دیار نیە.
بەپێی پێوانەکانی هۆبەی کەشناسی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، لە دو رۆژی رابردودا لە کەلار (٢٨.٣) ملم باران باریوە، بەڵام لە کفری رێژەکە زیاتر بوە و (٥٣.٦) ملم بوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان وشکەساڵیی راناگەیەنێت
-
-
وتارهێزی دانوستان له دیدی عەباس عێراقچییهوه
-
-
وتارخۆر وهكو جێگرهوهى كارهبای 24 كاتژمێریی
-
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایهپوچ دهبن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
زۆرترین بینراوەکان