
دەنگ نێت
بەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان دەڵێت: بەرپرس نین لەوەی هاوڵاتی راستەوخۆ پارەی یەکەکانی نیشتەجێبون بدات بە کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری پرۆژەکان و نوسینگەکانی خانوبەرە.
هونەر مەحمود، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیمان هیچ بەرپرسیاریەتیەك هەڵناگرێت لەبەرامبەر پێدانی پارە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بە هیچ نوسینگەیەکی کڕین و فرۆشتنی خانوبەرە لەبەرامبەر کڕینی خانو لەلایەن خودی هاوڵاتیەوە.
وتیشی: بەرپرسیار نین لەوەی کە پارە بدرێت بە هیچ کۆمپانیایەکی خانوبەرە بەبێ گەڕاندنەوە بۆ ئێمە، بۆیە ئێمە تەنها رێگەیەک لەبەردەستماندابێت بۆ ئیجرائات کردن لەگەڵ کۆمپانیاکان ئەو پارەیەیە.
باسی لەوەشکرد: ئێمە بەرپرسیار نین لەو پارەیەی هاوڵاتی کەدەیدات بەکۆمپانیا چ بەدەستی بێت یان لەرێگەی حساب بانکی یان رێگەیەکی تر، تەنها بەرپرسین لەو پارانەی کە لە رێگەی حساب بانکی بەڕێوبەرایەتی وەبەرهێنانی گەرمیانەوە بێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ژمارەیەک پرۆژەی نیشتەجێبون لە گەرمیان راگەیەنراون، بەڵام دەستیان پێنەکردوە، کەچی کڕین و فرۆشتن بە یەکەکانیەوە دەکرێت.
زۆرترین بینراوەکان