دەنگ نێت
بەشی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لە بەڕێوبەرایەتیەکانی ئاسایشی ناوچەکان جیادەکرێنەوە و دەکرێن بە یەک بەڕێوبەرایەتیەکی سەربەخۆ، بڕیارە بەشی ئۆپراسیۆنەکان لە ئاسایشی گەرمیان پەیوەست بکرێت بەو بەڕێوبەرایەتییە تازەیەوە.
بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ، بەڕێوبەرایەتییەک بەناوی ئۆپراسیۆنەکان لە دەزگای ئاسایشی هەرێم 'یەکێتی' دەکرێتەوە، کە هەمو ئەو بەشانەی ئۆپراسیۆن دەگرێتەوە کە لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ناوچەکان دا هەن، بەشێوەیەک بەشەکانی ئۆپراسیۆن پەیوەست دەبن بە بەڕێوبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانەوە و لەسەر بەڕێوبەرایەتییەکانی ئاسایشی ناوچەکان نامێنن.
بەشی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بۆ روبەڕوبونەوەی توند و لەناکاو دروستبون و لە ئێستادا سەرخێڵ كەمال، لێپرسراوی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشە لە زۆنی سەوز.
هاوکات لە گەرمیانیش لێپرسراوی بەشی ئۆپراسیۆنەکان لە ئێستادا موقەدەم تۆڵە عادلە، بەڵام دیار نیە دوای بون بە بەڕێوبەرایەتیەکی سەربەخۆ، لە گەرمیان گۆڕانکاری بەسەردادێت یاخود نا.
رادیۆی دەنگ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەڕێوبەرایەتیەکەو ئیشوکارەکانیان لە گەرمیاندا، پەیوەندی بە عوسمان عەبدولکەریم، وتەبێژی ئاسایشی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بێوەڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
راپۆرت"مۆبایلەکانیان کردوە بە فرۆشگا"؛ کچە کاسبکارەکانی گەرمیان دیوارە تەقلیدییەکان دەشکێنن
-
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گهرمیان چاوهڕوانى پێكهێنانى حكومهتى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گهرمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
-
راپۆرتگەنجان و کاری خۆبەخشی؛ پردێک بۆ ئەزمون یان ماندوبونی بێ ئەنجام؟
-
زۆرترین بینراوەکان