
دەنگ نێت
بۆماوه‌ى 2 رۆژه نه‌خۆشخانه‌كانى گه‌رمیان خزمه‌تگوزارى وه‌ك پاکكردنه‌وه راوستاوە، به‌ڕێوبه‌رانى نه‌خۆشخانه‌كانیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه: هۆكاره‌كه‌ى نوێنه‌كردنه‌وه‌ى ته‌نده‌ری كۆمپانیاکانە كه ده‌بو له سه‌ره‌تاى ساڵه‌وه بكرایه.
د. حارس محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: كۆمپایان ده‌بو له سه‌ره‌تاى ساڵه‌وه بدرایه به ته‌نده‌رین نه‌كراوه، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ بۆیان كراوه له‌لایه‌ن ته‌ندروستى گه‌رمیانه‌وه كه پاره‌یان بۆ خه‌رج ناكرێت ئه‌مه یه‌كێكه له كێشه‌كان.
وتیشى: نوسراوێك كراوه بۆ وه‌زاره‌ت كه بدرێت به ته‌ندره‌ین، كه‌چى پێمان راگه‌یه‌ندراوه كه ئیتر ئه‌و كارمه‌ندانه نه‌یەنه‌وه تاوه‌كو فه‌رمانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دێته‌وه بۆ پێدانى ته‌نده‌ر.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: سه‌ربارى ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ى 2 مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه ئه‌و كارمه‌ندانه، بڕیار بو له‌م مانگه‌دا 2 موچه‌یان پێكه‌وه بدرێتێ ئه‌ویش نه‌كراوه.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر چیه بۆ ئه‌م بابه‌ته، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆخشانه‌ى گشتى كه‌لار جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: سه‌یرى دۆخه‌كه ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بو مه‌گه‌ر نه‌خۆخشخانه‌كه دابخه‌ین.
ئه‌م گرفته ته‌نها له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار بونى نیه، به‌ڵكو له كۆى نه‌خۆشخانه‌كانى سنوره‌كه بونى هه‌یه.
سامان سه‌رتیپ، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتی شه‌هید خالد گه‌رمیانى لە قەزای كفرى، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بۆ ماوه‌ى 2 رۆژه ئه‌م گرفته‌ش له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان بونى هه‌یه، گرێبه‌سته‌كه‌یان نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه، كه ده‌بو سه‌ره‌تاى ساڵ بكرایه كه‌چى بۆ ماوه‌ى 2 مانگ درێژكرایه‌وه ماوه‌ى كاركردنیان ئه‌و ماوه‌یه‌ش ته‌واو بو.
ده‌شڵێت: سه‌ربارى كێشه‌ى مادى كه هه‌بوه ئێستاش كێشه‌ى ئیداریشى هاتوه‌ته سه‌ر.
زۆرترین بینراوەکان