
دەنگ نێت
ئامادەکاری بۆ دانانی وێستگەیەکی کارەبا لەسەر کێڵگەی نەوتی چیاسورخ لەگەرمیان دەکرێت، بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیانیش زانیارییەكە پشتڕاستدەکاتەوە.
هاوشێوەی دانانی وێستگەی کارەبا لەسەر بیرەنەوتەكانى کێڵگەی نەوتی حەسیرە لە ناحیەی سەرقەڵا لە قەزای کفری، ئامادەکاری بۆدانانی وێستگەیەکی دیکەی کارەبا دەکرێت لە سەر کێڵگەی نەوتی چیاسورخ کە دەکەوێتە ناحیەی قۆرەتو لە ئیدارەى گەرمیان.
حازم کەریم، بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیان لەوبارەیەوە بە رادیۆی دەنگی وت: وەزارەتی سامەنە سروشتیەکان و وەزارەتی کارەبا پلانیان هەیە کە وێستگەیەکی کارەبا بە پشتبەستن بە گازی کێڵگەی نەوتی چیاسورخ دابنێن کە دەتوانێت 30 بۆ 40 مێگاوات کارەبا بەرهەمبێنێت.
وتیشی: دەرخستەمان بۆ پرۆژەكە كردوە و ئاڕاستەی وەزارەتى كارەبامان كردوە.
بەپێی زانیارییەکان بەرهەمی رۆژانەی كێڵگەى نەوتى چیاسورخ، لە نێوان (1500-2000) بەرمیل نەوتە، چاوهڕوان دهكرێت تا ناوهرِاستى ئهمساڵ بهرههمى رۆژانهى بگاته چوار ههزار بهرمیلى رۆژانه.
زۆرترین بینراوەکان