
دەنگ نێت
لەمڕۆوە کارکردنی بەشی مۆڵەتی ئەلیکترۆنی شۆفێری لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان تاوەکو کاتژمێر ٤ـی دوانیوەڕۆ دەبێت، ئەمەش بەوتەی بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان.
سامان عەلی، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەماوەی پێشودا پێدانی مۆڵەتی ئەلیکترۆنی لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان راگیرا، ئەوەش بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە بو کە پاش ماوەیەکی کەم چارەسەر کرا.
وتیشی: لە مڕۆوە بە دو گروپ کار دەکەین لە بەشی مۆڵەت، بەشێوەیەک کارەکانی بەشەکە لە کاتژمێر ٨:٣٠ـی بەیانی دەستپێدەکات تاوەکو ٤ـی دوانیوەڕۆ.
باسی لەوەشکرد: مامەڵەیەکی زۆر دێتە بەشی مۆڵەت و لۆدێکی زۆر لەسەر بەشەکەیە، هەربۆیە کاتی دەوامکردنیان درێژ کردوەتەوە.
زۆرترین بینراوەکان