شیرین ئەمین زۆرترین قسەی لە پارلەمان کردوە و هاوڕێ مەلا ستار کەمترین
هەواڵ
12:12AM - 2023/03/05 , بینین : 287
 
دەنگ نێت
 
بەپێی راپۆرتێکی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، لەنێو پارلەمانتارە گەرمیانییەکانی ئەم خولەی پارلەمانی کوردستان لە ماوەی ٦ مانگی رابردودا، (شیرین ئەمین) زۆرترین قسەی کردوە و (هاوڕێ مەلا ستار) کەمترین.
 
رێکخراوەکە لەمیانەی پرۆژەیەکی دا بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NED کە چاودێریی کارەکانی پارلەمانی کوردستان دەکات، شەش مانگ جارێک راپۆرتێک بڵاودەکاتەوە، کە تیایدا هەمو چالاکی و کار و تێبینییەکان لەسەر ئەو ماوەیەی راپۆرتەکە دەیگرێتەخۆ، دەخاتەڕو.
 
لەبارەی بەشداریی پارلەمانتاران لە گفتوگۆی لیژنە و کۆبونەوە و دانیشتنەکانی پارلەمانەوە، راپۆرتەکە لیستێکی بڵاوکردوەتەوە کە تیایدا ریزبەندی پارلەمانتارە گەرمیانییەکان لە روی بەشدارییەوە لە گفتوگۆ و قسەکردنەکان، بەمشێوەیەی لایخوارەوەیە:
 
١. شیرین ئەمین/ فراکسیۆنی گۆڕان: ٤٠ جار.
 
٢. عەبدولناسر ئەحمەد (مەلا ناسر)/ فراکسیۆنی یەکێتی: ٢٢ جار.
 
٣. دابان محەمەد حوسێن/ فراکسیۆنی گۆڕان: ١٩ جار.
 
٤. رزگار محەمەد/ فراکسیۆنی گۆڕان: ١٧ جار.
 
٥. هاوڕێ پەنا محەمەد (هاوڕێ مەلا ستار)/ فراکسیۆنی یەکێتی: سفر جار.
 
.