
دەنگ نێت
دوای دەستپێکردنەوەی کارەکانیان بۆ ماوەی کەمتر لە مانگێک،؟کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی دوسایدی رێگای کەلار- سلێمانی هۆشداری دەداتەوە کە ٦ رۆژی تر کارەکانی رادەگرێت.
عوسمان حەمەسەعید، خاوەنی کۆمپانیای بێشکانی جێبەجێکاری پڕۆژەی دوسایدکردنی رێگای کەلار- سلێمانی، بە رادیۆی دەنگی وت: لە رێکەوتی ١٠ـی ئەم مانگە کارەنمان رادەگرین و تەنها تا ئەو کاتە کار دەکەین.
وەکخۆشی جەختی لێکردوەتەوە، گرفتی ئەوان خەرجنەکردنی ئەو پارانەیە کە بەڵێنیان پێدرابو بۆیان خەرج بکرێت.
ئیدارەی گەرمیان رۆژی ١٣ـی شوبات بڵاویکردەوە کە لەمیانەی سەردانی سەرپەرشتیاری ئیدارەکە و شاندێک لە بەرپرسانی سنورەکە بۆلای بەڕێوبەری بانکی ناوەندی هەرێم/ سلێمانی، بڕیاردراوە هەفتانە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار بۆ پرۆژەکە خەرج بکرێت بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی و تەواوبونی. رۆژێک دواتریش فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند مانگانە ملیارێک دینار بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە خەرج دەکرێت. ئەوەش بو رۆژی دواتر کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە دەستی بەکارکردن کردەوە.
بەوتەی عوسمان حەمەسەعید، بە دو هەفتە جارێک ٢٥٠ ملیۆن دیناریان بۆ خەرج کراوە، وەکخۆی وتی: ناتوانین بەردوامبین لە کارکردن.
باسی لەوەشکرد: خەرجکردنی یەک ملیار دیناری مانگانەش پڕۆژەکە تەواو ناکات، بەڵکو پێویستمان بە نزیکەی ٣ بۆ ٤ ملیارە لە مانگێکدا.
زۆرترین بینراوەکان