دەنگ نێت
پڕۆژەی پاڵاوگەی ئاوی قەزای کفری هیچ کارێکی تێدانەکراوە و زیاتر لە ٢ ساڵە وەکخۆی ماوەتەوە، بەڕێوبەری ئاوی قەزاکەش دەڵێت: داوای زیادکردنی پارەکەی دەکەین.
پاڵاوگەی ئاوی قەزای کفری هاوشێوەی پالاوگەی ناحیەی باوەنور گرفتی هەیە و تاوەکو ئێستا پڕۆژەکە نەدراوە بە تەندەر و لەلایەن کۆمپانیاوە وەرنەگیراوە بۆ ئەوەی دەست بە دروستکردنی بکرێت.
حەمید محەمەد، بەڕێوبەری ئاوی قەزای کفری، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: گرفتی جێبەجێنەکردنی پڕۆژەکە کەمی ئەو بڕە پارەیەیە کە بۆ دروستکردنی پاڵاوگەکە دانراوە و بڕەکەی ٧٩٠ ملیۆن دینارە، بەمەش هیچ کۆمپانیایەک پڕۆژەکە وەرناگرێت.
وتیشی: لە ئێستادا نوسراومان کردوە بۆ زیادکردنی بڕی پارەی پرۆژەکە بۆ ملیاریک و ٢٠٠ ملیۆن دینار، بەڵام هێشتا ئاڕاستەی وەزارەتی شارەوانیمان نەکردوە.
ئەم کێشەیە لە پاڵاوگەی ئاوی ناحیەی باوەنوریشدا هەیە، بەوەی تائێستا سێ جار تەندەر بۆ پرۆژەکە کراوە و هیچ کۆمپانیایەک ئامادەی وەرگرتنی نیە، بەهۆی کەمی پارەکەیەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
راپۆرت"مۆبایلەکانیان کردوە بە فرۆشگا"؛ کچە کاسبکارەکانی گەرمیان دیوارە تەقلیدییەکان دەشکێنن
-
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گهرمیان چاوهڕوانى پێكهێنانى حكومهتى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گهرمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
-
راپۆرتگەنجان و کاری خۆبەخشی؛ پردێک بۆ ئەزمون یان ماندوبونی بێ ئەنجام؟
-
زۆرترین بینراوەکان