دەنگ نێت
کۆمیتەیەکی یەکێتی نیشتمانی لە ناحیەی جەبارە لە گەرمیان، رێگری دەکات لە دەستبەکاربونی سەرۆکی نوێی شارەوانی ناحیەکە، پاڵێوراوی پۆستەکەش دەڵێت: نازانم کێشەیان لەگەڵ مندا چیە.
یەحیا حەبیب، سەرۆکی پێشنیازکراوی شارەوانی ناحیەی جەبارە/ سەر بە هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە کۆمیتەی یەکێتی رێگەی دەستبەکاربونیان نەداوە و لەوبارەوە بە رادیۆی دەنگی وت: لەگەڵ کۆمیتەی جەبارە کەمێک کێشە هەیە، لەئێستادا مەڵبەند و ئیدارەی گەرمیان لەسەر خەتن کێشەکە چارەسەر بکەن.
وتیشی: ناشزانم کۆمیتە کێشەی چیە لەگەڵ مندا، بەتایبەت بەرپرسی کۆمیتەکە کێشەی هەیە، ئەگەرچی هیچ ململانێ و ناکۆکییەک لەنێوانماندا نییە و نزیکەی ٢٠ ساڵیشە برادەرین.
جەختی لەوەشکردەوە ١٢ ساڵە کادیری یەکێتییە و بۆ راسپاردنی بۆ ئەو پۆستەش ئیدارەی گەرمیان و مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی پشتگیریی ئەو دەکەن.
رادیۆی دەنگ بۆ بەدواداچونی ئەم پرسە و زانینی هۆکاری رێگەنەدانیان بە دەستبەکاربونی سەرۆکی نوێی شارەوانی جەبارە، پەیوەندی بە محەمەد حسێن چەچان، بەرپرسی کۆمیتەی جەبارەی یەکێتییەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبو لێدوان بدات.
ناحیەی جەبارە، یەکێکە لە ناحیە کێشە لەسەرەکان و لە یەک کاتدا دامودەزگای حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمیشی تێدایە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
راپۆرت"مۆبایلەکانیان کردوە بە فرۆشگا"؛ کچە کاسبکارەکانی گەرمیان دیوارە تەقلیدییەکان دەشکێنن
-
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گهرمیان چاوهڕوانى پێكهێنانى حكومهتى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گهرمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
-
راپۆرتگەنجان و کاری خۆبەخشی؛ پردێک بۆ ئەزمون یان ماندوبونی بێ ئەنجام؟
-
زۆرترین بینراوەکان