دەنگ نێت
بۆماوه‌ى زیاتر له 2 هه‌فته‌یه نرخى پیاز له بازاڕدا به‌رزبوته‌وه بۆ نزیكه‌ى 2 هه‌زار دینار بۆ یەک کیلۆگرام، به‌ڕێوبه‌رى چاودێرى و بازرگانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هۆكاری گرانبونەکە، کەمی بڕەکەیەتی لە بازاڕدا.
بۆماوه‌ى زیاتر له 2 هه‌فته‌یه نرخى پیاز له بازاڕدا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوه‌ته‌وه به جۆرێك یه‌ك كیلۆگرام پیاز له‌نێوان 1500 بۆ 2000 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراوه.
حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى چاودێرى بازرگانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: هۆكارى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى پیاز له بازاڕدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له وڵاتى ئێرانه‌وه هاورده ناكرێت و راگیراوه، كه ئه‌مه‌ش وایكردوه نرخه‌كه‌ى به‌ز ببێته‌وه.
وتیشى: ئه‌و بڕه پیازه‌ى كه هه‌یه به‌شى ناوخۆى گه‌رمیان پڕناكاته‌وه، بۆیه نرخەکەی به‌وشێوه‌یه بەرزە له ئێستادا.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
راپۆرت"مۆبایلەکانیان کردوە بە فرۆشگا"؛ کچە کاسبکارەکانی گەرمیان دیوارە تەقلیدییەکان دەشکێنن
-
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گه‌رمیان چاوه‌ڕوانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گه‌رمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
-
راپۆرتگەنجان و کاری خۆبەخشی؛ پردێک بۆ ئەزمون یان ماندوبونی بێ ئەنجام؟
-
زۆرترین بینراوەکان