
دەنگ نێت
وەبەرهێنانی گەرمیان لەبارەی وەرگرتنی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبون بە پێی نرخی دۆلاری بانکی ناوەندیی عێراقی، دەڵێت: گفتوگۆ دەکەین لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان دا.
لە ماوەی رابردودا سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم رایگەیاند کە نرخی دۆلار بۆ قیستی یەکەکانی نیشتەجێبون بەپێی ئەو نرخە دەبێت کە بانکی ناوەندیی عێراقی بۆ دۆلار دیاریی کردوە، واتا ١٠٠ دۆلار بە نزیکەی ١٣٠ هەزار دینار دەبێت.
لەبارەی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەوە، هونەر مەحمود، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: تاوەکو ئێستا لەلایەن دەستەمانەوە هیچ شتێكی فەرمیمان بەدەست نەگەشتوە لەسەر ئەو پرسە.
جەختی لەوەشکردەوە: لەگفتوگۆکردن داین لەسەر ئەو بابەتە و چاوەڕێی بڕیاری کۆتایین.
لەدوای هەڵکشانی نرخی دۆلار، ئەو هاوڵاتیانەی کە یەکەی نیشتەجێبونیان کڕیوە و قەیستەکەی دەدەن، کێشەی زۆریان روبەڕوبویەوە، بەوهۆیەی قیستی ئەو یەکانە بە دۆلار دیارییکراوە و داهاتی زۆرینەی هاوڵاتیانیش بە دینارە، ئەمەش بەزیانێکی زۆری هاوڵاتیان دەشکێتەوە.
زۆرترین بینراوەکان