
ده‌نگ نێت
ئه‌حمه‌د عه‌لی، ناسراو به 'ئه‌حه‌ى ره‌عه' كه تیكتۆككه‌رێكى ناحیه‌ى رزگاری سه‌ر به كه‌لاره، باس له‌وه‌ده‌كات له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه "به ناڕه‌وا" ده‌ستگیر كراوه و 3 رۆژ له زیندانى تاكه‌كه‌سیی هێڵراوه‌ته‌وه، ئاسایشیش ئاماده نیه له‌وباره‌یه‌وه قسه بكات.
ئه‌و به رادیۆی ده‌نگى وت: ڤیدیۆیەکم بڵاوکردوەتەوە لە پەیجی خۆمدا و خەڵکی تر بردویەتی و دەنگی کەسێکی تریان خسوەتەسەری کە ئەڵێت بێمنەتم لە ئاسایش و پۆلیس، بەڕێوبەری ئاسایشی رزگاری ئەڵێت کێ ئەم ڤیدیۆیه‌ی بڵاوکردوەتەوە؟ ئەڵێم ئاگام لێنیە، ڤیدیۆی منە، به‌ڵام بردویانە و ده‌نگى تر خراوه‌ته سه‌رى.
ده‌شڵێت: پێشتریش له‌سه‌ر ئه‌وەی من ڤیدیۆ بڵاودەکەمەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ ئەوەی کێشەم بۆ دروست نەبێت چومه پۆلیس و له‌وێ عه‌ریزه‌یه‌كم نوسی كه بێبه‌ریبونى خۆمم لە دەستکاریکردنی ڤیدۆیەکانم راگەیاندوە.
باس له‌وه‌ش ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه له‌لایه‌ن ئاسایشى رزگارییه‌وه ده‌ستگیر كراوه و گوازراوه‌ته‌وه بۆ به‌ندینخانه‌ى ئاسایشی گه‌رمیان و خراوه‌ته زیندانى تاكه‌كه‌سیی "ئینفرادی"یه‌وه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، ده‌ستگیركردنه‌كه له‌سه‌ر داواى داواكارى گشتى و به فه‌رمانى دادوه‌ر بوه.
ده‌شڵێت: "ئاخر تخوا ئەوە کەیسی ئەوەیە بخرێمە ئینفرادی؟". دواى سێ رۆژه‌كه‌ش ره‌وانه‌ى پۆلیس كراوه و له‌وێش رۆژێك به‌ند بوه و دواتر به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه: "ئەگەر من ئەو ڤیدیۆیەم بڵاوکردبێتەوە ئەوا ملم لە م‌و باریکترە بەرامبەر یاسا... ئەگەر ئەوان راست بکەن ئەوا ئەو کابرایه ئەگرن (كه ڤیدیۆیه‌ى ده‌ستكاری كردوه و بڵاویكردوه‌ته‌وه) نەک من".
ئه‌و گه‌نجه ره‌فتاره‌كه‌ى ئاسایشی رزگاری له گه‌ڵی دا به جۆرێك له "رقهه‌ڵگرتن لێی" ناوده‌بات و ده‌ڵێت: "جارێک و دوان و سیان بەبێ تاوان دەگیرێم و رقی لەمن هەڵگرتوە، نازانم کێشەی ئەم پیاوە لەگەڵ مندا چیە؟".
رادیۆی ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى قسه‌ى ئه‌وان له‌وباره‌یه‌وه، په‌یوه‌ندی به بورهان ئیبراهیم، به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشی رزگارییه‌وه كرد، به‌ڵام ئاماده نه‌بو لێدوان بدات. هه‌روه‌ك په‌یوه‌ندیشمان به وته‌بێژانى ئاسایش و پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كانیان بێوه‌ڵام بون.
'ئه‌حه‌ى ره‌عه'، له گرته ڤیدیۆیه‌كان دا زۆرجار به ده‌مانچه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌مه‌ش رێگه‌پێدراو نیه له روى یاساییه‌وه. له‌وباره‌وه وتى: "من پۆلیسی خوارم".
زۆرترین بینراوەکان