دەنگ نێت
شۆفێرانی بارهەڵگری هێڵەکانی باکور (شمالي) لە پەروێزخان لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان خۆپیشاندان دەکەن، بەوهۆیەی لەلایەن هێڵەکانی باشور (جنوبي) بارەکانیان دەبرێت.
عوسمان محەمەدساڵح، نوێنەری شۆفێرانی بارهەڵگری باکور (شمالي) لە مەرزی پەروێزخان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئێمە ٢ هێڵین، باکور بار لە ئێرانەوە بە مەرزی پەروێزخان دا دەگوێزێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و کەرکوک، باشور لە ئێرانەوە بار لە مەرزەکەوە دەگوێزێتەوە بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق.
رونیشیکردەوە: ئێستا گۆڕەپانێک بۆ هێڵەکانی باشور دانراوە لە گوندی سەوزبڵاغ، شۆفێرانی هێڵی باشور بار دێنن و لەوێ دایدەنێن و دواتر بە ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری بێ هێڵ بۆ ناوچەکانی باکور و هەرێمی کوردستان دەیگوێزنەوە، واتا باری ئێمە دەبەن.
وتیشی: ئۆتۆمبیلەکانی هێڵی باشور بە نرخی کەمتر بارەکان دەگوازنەوە، چونکە بۆ ئەوان قازانجە و ئەمەش بۆ ئێمە زیانە و ١٠٠٪ کاری کردوەتە سەر ئیشوکارمان و بەتەواوی کز بوە.
ئەو نوێنەرە باسی لەوەشکرد کە داواکاری ئەوان نەهێشتنی ئەو کارە و لادانی ئەو گۆڕەپانەیە لە گوندی سەوزبڵاغ و رادەستکردنێتی بە هێڵی باکور.
وتیشی: بۆ بەدواداچونی ئەم کێشەیە و چارەسەرکردنی، ئەمڕۆ لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان خۆپیشاندانمان کردوە، لەگەڵ جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەکە قسەمان کردوە و ئەویش لەگەڵ ئیدارەی مەرزەکە قسەی کردوە و چاوەڕێی وەڵامین.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
راپۆرت"مۆبایلەکانیان کردوە بە فرۆشگا"؛ کچە کاسبکارەکانی گەرمیان دیوارە تەقلیدییەکان دەشکێنن
-
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گهرمیان چاوهڕوانى پێكهێنانى حكومهتى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گهرمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
-
راپۆرتگەنجان و کاری خۆبەخشی؛ پردێک بۆ ئەزمون یان ماندوبونی بێ ئەنجام؟
-
زۆرترین بینراوەکان