
دەنگ نێت
کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی دوسایدکردنی رێگای کەلار- سلێمانی رەتیدەکاتەوە دەست بەکار کردن بکەنەوە لە رێگاکەدا ئەویش بەهۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانیانەوە، دەشڵێت: بە ٢٥٠ ملیۆن دینار هەرگیز کار ناکەین.
رێگای کەلار سلێمانی، لە مانگی ئاداری ساڵی پار کارەکانی راگیرا، پاشان لە مانگی ئابی هەمان ساڵەوە دەست بەکارکردن تیایدا کرایەوە بە مەرجی ئەوەی هەفتەی ٢٠٠ ملیۆن دینار بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار خەرجبکرێت، بەڵام لە سەرەتای ئەم مانگەوە جارێکی تر کارەکانی راگیرایەوە بەهۆی خەرجنەکردنی ئەو سولفانەی کە کۆمپانیای جێبەجێکار هەیەتی لەلای حکومەت.
رۆژی پێنجشەمە، بەڕێوبەری بانکی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی وت: لە سەرەتای ئەم هەفتەیە پارە بۆ کۆمپانیاکە خەرج دەکەن.
لایخۆشیەوە، عوسمان محەمەد سهعید، بەڕێوبەری کۆمپانیای بێشکان کە کاری جێبەجێکردنی پرۆژەی رێگای کەلار -سلێمانی لە ئەستۆدایە، ئەمڕۆ شەممە بە رادیۆی دەنگی وت: هەرگیز دەست بەکارکردن ناکەمەوە لەو پرۆژەیەدا، نزیکەی ٦ ملیار قەرزم لای حکومەتە و کارم کردوە، بەڵام وەرم نەگرتوەتەوە.
لەبارەی بەڵێنی بەڕێوبەری بانکی گەرمیان بۆ خەرجکردنی ٢٠٠-٢٥٠ ملیۆن بۆ کۆمپانیاکەیان لەم هەفتەیەدا، عوسمان محەمەد سهعید وتی: هەرگیز ئەوە ئەو بڕە پارەیە نیە کە بتوانین بەهۆیەوە دەستبەکارکردن بکەینەوە، تەنانەت ١ ملیارم بۆ خەرج بکرێت کار نەکەمەوە، چونکە پرۆژەکە ٦٠ ملیاری پێویستە و منیش خودی خۆم ٥ ملیار و ٧٠٠ ملیۆنم لای حکومەتە، ئەمە ٤٠٠ ملیۆن نیە کە بڵێم ٢٠٠ ملیۆنم بدەنەوە و دەست بە پرۆژەکە بکەمەوە.
دروستکردنی سایدی یەکەمی رێگای نێوان کەلار -سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردو، کە درێژیەکەی (١٨٣)کیلۆ مەترە، لە ساڵی (٢٠١٢)ـەوە بە گوژمەی (١٨٣) ملیار دینار بە دو قۆناغ دەست بە دروستکردنی سایدی دوەمی کراوە بە درێژایی(٦٥)کم.
کارکردن لە بەشی یەکەمی رێگاکە کە کەلار -باوەنورە بە ماوەی شەش ساڵ کارەکانی تەواو بو کە درێژیەکەی (٢٤کم) بو بە گوژمەی (٤٤) ملیار دینار، لە (١٩/١٢/٢٠١٧)ـەوە بەشی دوەمی کاری تێدا دەکرێت کە لهنێوان کەلار -دەربەندیخانە بەدرێژی ٤١ کم، بڕی تێچوی رێگای کەلار بۆ دەربەندیخان ١٣٧ ملیار دینارە، تائێستاش ٪٥٨ کارەکانی تەواو بوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای چوار ساڵ کارنەکردنی ئەمساڵ سایلۆی کەلار دانەوێڵە وەردەگرێت
-
-
هەواڵشەش دارستانی گەرمیان پێنج مانگە ئاونەدراون
-
-
هەواڵبەتۆمەتی بەکارهێنانی گازی خراپ ٤ خاوەن مۆلیدە لە کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵمۆڵەتی پرۆژەی قەڵای شێروانە سیتی ساڵ و نیوێک درێژ دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان وشکەساڵیی راناگەیەنێت
-
زۆرترین بینراوەکان