
دەنگ نێت
پارلەمانتارێکی کوردستان دەڵێت: بە بەهای ٣-٤ ملیار دۆلار زەوی کەلار تاڵاندەکرێت بۆ پرۆژەی جیاواز، بەبێ ئەوەی ئەو پرۆژانە مۆڵەتیان هەبێت.
دابان محەمەد، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پارلەمانی کوردستان، لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە: "ئەو تاڵان و دزییەی لە زەوی کەلار دەستیپێکردوە بەھاکەی ٣-٤ ملیار دۆلارە، خەڵکێکی زۆر لە ئاستی باڵای حکومەت، ئیدارەی گشتی، حزبی، ئیدارەی خۆجێی، سلکی ئەمنی و دەڵاڵی بەرپرسان تێوە گلاون".
دەشڵێت: ھیچ یەکێک لەو زەویانەی دیاریکراون و دراون مۆڵەتیان نیە، ھەندێک لەوانە ڕاستەوخۆ فرۆشراونەتەوە یان (قوباد تاڵەبانی) خۆی راستەوخۆ پەیوەندی بە سەرمایەدارەکەوە کردوە.
دەشپرسێت: "لامەرکەزی و پشتکردنە حکومەت بۆ سزادانی سلێمانی بوو یان بۆ ئەم جۆرە لە تاڵانی!"
بە وتەی دابان محەمەد، رێڕەوی لافاو، چەم، باغی ١٠٠ ساڵە و چەندین شوێنی مەترسیدار دراون و ھیچ رێڕەوێکی لافاو بۆ کەلار نەماوەتەوە.
باس لەوەشدەکات: "ھەندێک وەبەر ھێن لە ٪٤٠ کەمتر پشکی خۆی لە مامەڵەکان خەمڵێنراون ٪٦٠ بۆ کێ دەچێت؟"
دەشڵێت: لوتکەی دەسەڵات لە حزب و حکومەتی ئەم زۆنە بەرپرسیارن لەم تاڵانی و گەندەڵیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە ئێستادا چەند پرۆژەیەکی نیشتەجێبون و وەبەرهێنان لە کەلار بڕیار لە دروستکردنیان دراوە و هەندێکیان چونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە دەکەونە سەر جادەی پشتێنەیی و قەراغ روباری سیروان و سەر هەردو چەمی گۆران 'گازینۆ' و نەورۆز 'بەردەسور'.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەتۆمەتی بەکارهێنانی گازی خراپ ٤ خاوەن مۆلیدە لە کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵمۆڵەتی پرۆژەی قەڵای شێروانە سیتی ساڵ و نیوێک درێژ دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان وشکەساڵیی راناگەیەنێت
-
-
وتارهێزی دانوستان له دیدی عەباس عێراقچییهوه
-
-
وتارخۆر وهكو جێگرهوهى كارهبای 24 كاتژمێریی
-
زۆرترین بینراوەکان