دەنگ نێت
دواى زیاتر له 3 هه‌فته له خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تى بۆ خه‌رج كردنى ده‌رماڵه‌كانیان و به یاسایی كردنى، فێرخوازانی زانكۆى گه‌رمیان خۆپیشاندانه‌كه‌یان به كۆتا هێنا و نوێنه‌رى ئه‌و خوێندكارانه‌ش ده‌ڵێت: له رۆژى یه‌ك شه‌مه‌وه ده‌ست به ده‌وام ده‌كه‌ینه‌وه.
بیلال محه‌مه‌د، نوێنه‌رى فێرخوازانی ناڕازیی زانكۆى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى زانكۆى گه‌رمیان هه‌ڕه‌شه‌ی له خوێندكارانى كرد، له كۆى 59 نوێنه‌رى سه‌رجه‌م به‌شه‌كان زیاتر له 38 نوێنه‌ریان بڕیارماندا له رۆژى یه‌كشه‌مه‌وه ده‌ست به پرۆسه‌ى خوێندن بكه‌ینه‌وه.
وتیشى: له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى گه‌رمیان قسه‌مان كردوه، پێیان راگه‌یاندین كه كۆبونه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌و پرسه ئه‌نجام ده‌دەن هه‌ر بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندى خوێندكار بێت ئه‌وه ده‌كرێت، ساڵنامه‌ى زانكۆى گه‌رمیانیش به‌پێی پێویستى به‌شه‌كان درێژده‌كرێته‌وه.
پێشتریش فێرخوازانی ناڕازی زانکۆی گەرمیان رایانگەیاند ئه‌نجومه‌نى زانكۆکە بە فێرخوازانی ناڕازییان وتوە ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان كۆتایی پێنه‌هێنن ئەوا له رۆژى یه‌كشه‌مه‌وه دۆسیه‌كه‌یان ده‌نێردرێت به ده‌ركردنى فه‌رمانى زانكۆى دواخستنى ناچارى بۆ ئه‌مساڵى خوێندن، بهوهۆهیهشهوه خوێندكاران كۆتاییان به خۆپیشاندان و ناڕەزایهتییهكانیان هێنا.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێک لەبارەی شێرپەنجە لە گەرمیان و مامەڵەی حکومەت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا
-
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
راپۆرت"مۆبایلەکانیان کردوە بە فرۆشگا"؛ کچە کاسبکارەکانی گەرمیان دیوارە تەقلیدییەکان دەشکێنن
-
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گه‌رمیان چاوه‌ڕوانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گه‌رمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
زۆرترین بینراوەکان