ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان ده‌ڵێت: به گوژمه‌ى 1 ملیار دینار پرۆژه‌ى گه‌شتیارى به‌نداوى باوه‌شاسوار راگیراوه كه له %15ـى كاره‌كانى ته‌واو بوه.
هێرش فه‌یزوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان، له‌میانه‌ى به‌رنامه‌ى رۆژێكى تر‌ى رادیۆی ده‌نگ وتى: چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاری سنوره‌كه راگیراون، دیارترینیان پرۆژه‌ى گه‌شتیارى سه‌ر به‌نداوى باوه‌شاسواره كه له %15ـى كاره‌كانى ته‌واو بوه و گوژمه‌كه‌ى یه‌ك ملیار دیناره، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى داراییه‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: قۆناغى دوه‌ممان كاركردنه له‌سه‌ر به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه.
به‌رای خۆیشی پرۆژه‌كه رۆڵی ده‌بێت له‌وه‌ى به‌نداوه‌كه ببێته ناوچه‌یه‌كى گهشتایریی مۆدێرن.
به‌نداوى باوه‌شاسوار نزیكه‌ى 10 ساڵه له قه‌زاى كفری دروستكراوه كه ئاوى باراناو و لافاو و چه‌مه وهرزییهكانى سنوره‌كه گلده‌داته‌وه، وێڕای سودی بۆ ئاوی ژێر زه‌وی ناوچه‌كه و كشتوكاڵكردن، هاوكات ژینگه‌یه‌كى له‌بارى ره‌خساندوه بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى گه‌شتیاریی، به‌ڵام له‌وباره‌یه‌وه هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه و پرۆژه‌كه‌ش وه‌كو ناوچه‌یه‌كى ته‌ریكی بێ خزمه‌تگوزاریی ماوه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێک لەبارەی شێرپەنجە لە گەرمیان و مامەڵەی حکومەت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا
-
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
راپۆرت"مۆبایلەکانیان کردوە بە فرۆشگا"؛ کچە کاسبکارەکانی گەرمیان دیوارە تەقلیدییەکان دەشکێنن
-
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گه‌رمیان چاوه‌ڕوانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گه‌رمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
زۆرترین بینراوەکان