دەنگ نێت
پۆلیسى گه‌رمیان زانیارى نوێ له‌سه‌ر كوژرانى گه‌نجه‌كه‌ى لاى قه‌ڵاى شێروانه لەکەلار ده‌خاته‌ڕو و ئاماژە بەوەدەکات: 6 كه‌س دستگیركراون، بەڵام هیچیان بکەری سەرەکی نین.
رۆژی 25ـی ئەم مانگە نزیک بە قەڵای شێروانە لە کەلار، گەنجێک بەناوی: داود سلێمان حەیان، تەمەن 31 ساڵ، لەناو ئۆتۆمبیلێکەوە تەقەی لێ‌کرا و پێکرا، لە رێگای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی سلێمانی، گیانی لەدەستدا.
عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان، له‌بارەی لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: لێكۆڵینه‌وه‌کان له دۆسیەکە به‌رده‌وامى هه‌یه و تاوه‌كو ئێستا 6 كه‌س ده‌ستگیركراون، 3 كه‌سى دیكه‌ش فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچوه كه یه‌كێك له‌وانه بكوژى سه‌ره‌كى قوربانییەكهیه.
وتیشى: هه‌وڵه‌كانمان چڕتركردوه‌ته‌وه بۆ ده‌ستگیرکردنى ئه‌و سێ داواكراوهش.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێک لەبارەی شێرپەنجە لە گەرمیان و مامەڵەی حکومەت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا
-
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
راپۆرت"مۆبایلەکانیان کردوە بە فرۆشگا"؛ کچە کاسبکارەکانی گەرمیان دیوارە تەقلیدییەکان دەشکێنن
-
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گه‌رمیان چاوه‌ڕوانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گه‌رمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
زۆرترین بینراوەکان