دهنگ نێت
بەڕێوبەری ئاوی ژێرزەوی گەرمیان دەڵێت: وەزارەتی کشتوکاڵ پێوەر لەسەر بیرە ئاوەکان دادەنێیت، بۆ ئەم مهبهستهش داتای بیرە نایاسایی و یاساییەکانمان پێشکەش کردوە.
لە سنوری گەرمیان زیاتر لە ١٦٠٠ بیری یاسایی هەن، بەڕێوبەری ئاوی ژێرزەوی گەرمیان، حامد جومعە، بە رادیۆی دەنگی وت: بیرە نایاسایەکانیش ئەوەی تاوهکو ئێستا داتامان لەسەر کۆکردۆتەوە، ١١٠٠ بیری نایاساین.
هاوکات دەشڵێت: ئێستا وەزارەتی کشتوکاڵ لەهەوڵی رێکخستنەوەی ئەو بابەتەدایە، بەجۆرێک پێوەری ئاو لەسەر بیرە نایاسایی و یاساییەکان دابندرێت.
بەشێکی زۆری ئەو بیرە نایاساییانەی لەگوندەکان هەن، بیری کەم قوڵن، لەگەڵیشیدا لە دەوروبەری شارەکان لە نێو باخ و سیاجەکاندا ژمارەیەکی زۆری بیری نایاسایی هەن.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێک لەبارەی شێرپەنجە لە گەرمیان و مامەڵەی حکومەت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا
-
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
راپۆرت"مۆبایلەکانیان کردوە بە فرۆشگا"؛ کچە کاسبکارەکانی گەرمیان دیوارە تەقلیدییەکان دەشکێنن
-
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گهرمیان چاوهڕوانى پێكهێنانى حكومهتى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گهرمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
زۆرترین بینراوەکان