ده‌نگ نێت
22 گه‌ڕه‌ك له سنورى قه‌زاو ناحیه‌كانى گه‌رمیان به زیاده‌ڕۆى "ته‌جاوز" ئه‌ژمار ده‌كرێن و تا ئێستاش گرفتى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
به پێی راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، كه له‌باره‌ى گرفتى زیاده‌ڕۆیی له سنورى شاره‌وانیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه كراوه كه 22 گه‌ڕه‌كى قه‌زاو ناحیه‌كانى گه‌رمیان به زیاده‌ڕۆ دروستكراون.
به‌پێی راپۆرته‌كه زۆرترینى ژماره‌ى گه‌ڕه‌كى زیاده‌رۆ ده‌كه‌وێته قه‌زاى كه‌لار، كه 10 گه‌ڕه‌كى قه‌زاكه به زیاده‌رۆ دروستكراون، به دوایى ئه‌ویشدا ناحیه‌ى باوه‌نوره كه 7 گه‌ڕه‌ك و ساڵح ئاغا 3 گه‌ڕه‌ك و قه‌زاى كفریش 2 گه‌ڕه‌كى به زیاده‌ڕۆیی دروستكراوه.
یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان پرۆژه‌یه‌كى رادیۆى ده‌نگه به پاڵپشتى رێكخراوى(NED)ى ئه‌مریكى ئه‌نجامیده‌دات و به‌دوادچون بۆ گرفته‌كانى گه‌رمیان ده‌كات و له‌باره‌یانه‌وه راپۆرتێكى ورد و بنكۆڵكارى بڵاوده‌كاته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان