ده‌نگ نێت
به فه‌رمانى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپاكی گه‌رمیان، به‌ڕێوبه‌رى تۆمارى خانوبه‌ره‌ى گه‌رمیان "تاپۆ" و فه‌رمانبه‌رێكى دیكه‌ى هه‌مان فه‌رمانگه راده‌گیرێن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به رادیۆی ده‌نگى وت: به‌ڕێوبه‌رى تۆمارى خانوبه‌ره‌ى گه‌رمیان "تاپۆ" و فه‌رمانبه‌رێكى دیكه، به فه‌رمانى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپاكی گه‌رمیان، بڕیاری راگرتنیان بۆ ده‌رچوه و له گرتن و گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان راگیراون.
رونیشیكرده‌وه: راگرتنه‌كه به‌پێی ماده‌ى (339)ـه له یاسای سزادانى عێراقی، كه ئه‌و ماده‌یه تایبه‌ته به سزادانى فه‌رمانبه‌ر له‌كاتى به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن به داهات و كرێ بهناشایستهیی و زیاتر له‌وه‌ى بۆی دیارییكراوه.
رادیۆی ده‌نگ له‌مباره‌یه‌وه په‌یوه‌ندی به وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى به‌رده‌ست نه‌بو.
لایخۆشیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به رادیۆی ده‌نگى وت: هۆكارى ئه‌و راگرتنه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تۆمه‌تبار كراون به‌سه‌رپێچی یاسایی.
رونیشیكرده‌وه: یه‌كێك له جۆره‌كانى رایكردنى مامه‌ڵه پێی ده‌وترێت دانپێدانانى ناوخۆیی "أقرار داخلی" واتا هاوڵاتیه‌كه بۆ رایكردنى مامه‌ڵه‌ى تاپۆكردن خۆی دێته فه‌رمانگه‌كه، ئه‌وه‌شى كه‌نه‌توانێت بێته فه‌رمانگه به‌هۆكارى نه‌خۆشی و ته‌مه‌ن، ئه‌وا فه‌رمانبه‌رێكى فه‌رمانگه‌ى تاپۆ خۆی ده‌چێته ماڵه‌وه بۆ لای ئه‌و كه‌سه و دانپێدانانهكهى بۆ ئه‌نجام ده‌دات كه له‌م حاڵه‌ته‌دا به دانپێدانانى ده‌ره‌كى "أقرار خارجی" ناوده‌برێت و له‌به‌رامبه‌ردا به پسوڵه بڕه پاره‌یه‌ك له هاوڵاتیه‌كه وه‌رده‌گیرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا راگیراوانى فه‌رمانگه‌ى تاپۆ تۆمه‌تبار كراون به‌وه‌ى چه‌ند حاڵه‌تێكى دانپێدانانى ناوخۆییان به دانپێدانانى ده‌ره‌كی هه‌ژمار كردوه و له‌به‌رامبه‌ردا پاره له هاوڵاتیان وه‌رگیراوه، هه‌ربۆیه دادگا دۆسیه‌ى بۆ كردونه‌ته‌وه و تۆمه‌تبارى كردون.
باسی له‌وه‌شكرد دۆسیه‌كه هێشتا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه و دادوه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتری تێدا ده‌كات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی شارەوانییەکانی گەرمیان: بەگوێری کارتی زانیاریی زەوی فەرمانبەران دابەش دەکرێت
-
-
هەواڵ2 ملیاری تری پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە گەرمیان
-
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
زۆرترین بینراوەکان