دهنگ نێت
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان دڵنیای دهدات لهبارهى ئهو قوتابخانهیهى كهلار كه سێ فێرخوازى توشى كۆرۆنابون و دهڵێت: ھیچ حاڵەتێکی دیکە تۆمارنەکراوە و رەوشەکە ئاساییە.
د. سیروان محەمەد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، رایگهیاندوه: ھەمو رێکارە پێویستەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتەکە گیراوەتەبەر بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، ھەروەک پشکنین بۆ ھەمو گومانلێکراوانی بەرکەوتەی خوێندکارەکان کراوە و ھیچ حاڵەتێکی دیکە تۆمارنەکراوە و رەوشەکە ئاساییە.
جەختیشیکردوەتهوه: ھەروەک لە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دا بۆ کردنەوەی قوتابخانەکان دا ھاتوە، پێویستە چ مامۆستایان و چ خوێندکارانیش رێکاری خۆپارێزیی تەواوەتی بگرنەبەر، بەتایبەتی لە بەستنی ماسک و دەستشۆردنی بەردەوام و پاراستنی ماوەی سەلامەتی نێوانیان.
بهرێوبهرى تهندروستى گهرمیان دڵنیاییشی داوه، دۆخەکە ئاساییە و مایەی مەترسیی نیە، بە پێچەوانەوە ھەر مەترسیەک ھەبێت ئەوان وەک تەندروستی دەستپێشخەریی دەکەن بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی شارەوانییەکانی گەرمیان: بەگوێری کارتی زانیاریی زەوی فەرمانبەران دابەش دەکرێت
-
-
هەواڵ2 ملیاری تری پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە گەرمیان
-
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
زۆرترین بینراوەکان