دەنگ نێت
ئەنجامی پشکنینەکان دەریخستوە ٣ فێرخواز لە کەلار توشی نەخۆشی کۆرۆنا بون.
عەدنان زەھاوی، سەرپەرشتیاری بەشی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا، ھەواڵەکەی بۆ رادیۆی دەنگ پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند: ٣ فێرخوازەکە لە ئامادەییەکی قەزاکەن.
بەپێی رێکارە تەندروستیەکان، پێویستە ئەو پۆلەی خوێندکارەکانی تێدایە کەرەنتین بکرێن و پشکنینیان بۆ ئەنجام بدرێت.
عەدنان زەھاوی، وێڕای جەختکردنەوە لەو رێکارانە، ئاماژەی بەوەکرد رون نیە کە فێرخوازەکان لە کێوە نەخۆشیەکەیان بۆ گوازراوەتەوە.
توشبونی ئەم فێرخوازانە، مەترسی ئەوە دێنێتە ئاراوە کە حاڵەتی دیکەش لەناو قوتابخانە و خوێندنگەکان بڵاو ببێتەوە، لەکاتێکدا چەند رۆژێکی کەمە پرۆسەی خوێندن لە پۆلەکان دەستیپێکردوەتەوە، ئەمەش ئەگەری راگرتنەوەی پرۆسەی خوێندن دێنێتە ئاراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی شارەوانییەکانی گەرمیان: بەگوێری کارتی زانیاریی زەوی فەرمانبەران دابەش دەکرێت
-
-
هەواڵ2 ملیاری تری پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە گەرمیان
-
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
زۆرترین بینراوەکان