
محه‌مه‌د عه‌لى وه‌لى
پرسى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ى عێراق، بابه‌تێك بوو سه‌ربارى ناكۆكى قوڵى لايه‌نه‌كانى عێراق، له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌موويان هاوده‌نگ و هاوڕابوون، به‌ده‌رله‌وه‌ش هه‌موو هێزه‌كان دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه له مانگى شه‌شى ئه‌مساڵه‌وه بۆ مانگى ده دواخرا، هه‌موو هێزه‌كان حه‌ز له دواخستنى زياتر ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ى كه نيگه‌رانى و بێزارى خۆيان له‌م دواخستنه نيشان ده‌ده‌ن، جگه‌له خۆڵكردنه چاوى هاوڵاتى و تهسويقى ميديايى هيچى تر نييه.
هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م دواخستنه‌ش سه‌ربارى كۆده‌نگى هێزه سياسييه‌كان و حكومه‌ت و ناوه‌نده نێودهوڵهتييهكان له‌باره‌يه‌وه، ئه‌و مهترسييهيهكه حزب و هێزه سياسييه كۆنه‌كانى ناوده‌سه‌ڵات له‌و حزب و جوڵانه‌وه جهماوهرييانهيه كه‌له هه‌ناوى خۆپيشاندانه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وتوون، كه تا ئێستا زياتر له يانزه حزب و جوڵانه‌وه‌ى سياسى له‌لايه‌ن خۆپيشانده‌رانه‌وه بۆ به‌شدارى كردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئاينده‌ى عێراق راگهياندراون، ئه‌وه‌ش مه‌ترسى گه‌وره‌ى لاى هێزه ته‌قليدييه‌كانى ناو ده‌سه‌ڵات دروستكردووه، به‌م دواخستنه‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌يانه‌وێت متمانه‌ى له دهستچوويان له‌لاى هاوڵاتيان و ده‌نگده‌ران بهێننه‌وه.
له‌لايه‌كى تريشه‌وه، حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئاينده له حزبه‌كانى گۆڕه‌پانى سياسى كه‌متر خۆشحاڵتر نه‌بوو، چونكه هێشتا ئه‌و بارودۆخه سياسى و ئه‌منييه‌ى بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرد كه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى تيادا ئه‌نجام بدرێت، نه‌يتوانيوه فه‌راهه‌مى بكات، هێزى بازووى له‌م سه‌روبه‌نده‌دا ئه‌وه‌نده به‌هێز نييه، بتوانێت كۆنترۆڵى بارودۆخى هه‌ڵبژاردنێكى بێگه‌رد و دور له ساخته‌كارى بسازێنێت و شكۆى ده‌وڵه‌ت يسهپێنێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه پشتگيرييه‌كى نێوده‌وڵه‌تيش هه‌بوو بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ى مانگى حوزه‌يران بۆ مانگى تشرينى يه‌كه‌مى ئه‌مساڵ.
سه‌ربارى ئه‌و هۆكارانه هێشتا هيچ ئاسۆيه‌كى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ته‌نانه‌ت له مانگى تشرينى يهكهمدا ديار نييه، چونكه حكومه‌ت به‌ده‌ست بارگرانى ئابوورى و داراييه‌وه ده‌ناڵێنێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه كاريگه‌رييه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا له ڕووى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئابوورييه‌وه له عێراق جێيهێشتووه. هه‌روه‌ك ديارترين فاكته‌ر بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆي‌دا، نه‌ك پێشوه‌خته‌ش ته‌واوكردنى ژماره‌ى ئه‌ندامانى دادگاى فيدرالى و هه‌مواركردنه‌وه‌ى ياساكهيهتى كه ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان ده‌بێت ئه‌نجامى بدات و تا ئێستاش زۆر لێى بێخه‌مه.
هه‌روه‌ك ياساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كه له‌م خوله‌دا ههمواركرايهوه، زۆرينه‌ى هێز و لايه‌نه‌كان پێى ناڕازين و له خه‌مى دووباره ههموراكردنهوهيدان، به‌تايبه‌ت ئه‌و بڕگه و مادانه‌ى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن ديارى ده‌كات، بۆيه ئه‌گه‌ر يارييه‌كى سياسى و په‌رله‌مانى له ئارادايه بۆ ههمواردنهوهى ياساكه‌ى هه‌ڵبژاردن، كه ئه‌وه‌ش ره‌نگه هێنده‌ى تر له كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان دوورمان بخاته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان