ده‌نگ نێت
چالاكوانێك له هه‌ولێر له‌لایه‌ن دو چه‌كدارى نه‌ناسراوه‌وه هێرشى ده‌كرێته سه‌ر و دو چه‌كداره‌كه پێیان وتوه ده‌بێت واز له زمان درێژى بهێنێت.
رۆژنامه‌نوس، نیاز عه‌بدوڵا، له‌په‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه: كه شه‌وى رابردو دوو چه‌كدارى نه‌ناسراو هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر رۆژنامه‌نوس و چالاكوان هاوڕێ كوردى و برینداریان كردوه و پێیان وتوه كه واز له زماندرێژى بهێنێت.
شه‌وى رابردو رۆژنامه‌نوس و چالاكوان هاوڕێ كوردی له‌و كاته‌ى چوه بۆ كڕینی شیر و دایبی بۆ منداڵه‌كه‌ی له دوكان، له رێگادا ئۆتۆمبێلێكی جۆری "بی ئێم ده‌بلیو" رێگای پێده‌گرێت و دوو كه‌س كه جلى مه‌ده‌نیان له‌به‌ردا بوه و چه‌كدار بون داده‌به‌زن و به بۆكس و لێدان هێرشی دهكهنهسهرى، له‌كاتی لێدانی پێیان وتوه واز له زمان درێژی ناهێنیت!.
پاش برینداركردنى دو كه‌سه‌كه مۆبایل و جزدانه‌كه‌ی كه ناسنامه و بڕه پاره‌یه‌كی كه‌می تێدابوه بردویانه.
نیاز عبدوڵا، باسى له‌وه‌شكردوه: هاوڕێ كوردی ناسراوه به به‌رگریكردن له ئازادی و دادپه‌روه‌ری و ره‌خنه‌گرتن له گه‌نده‌ڵیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران و چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ریش له شاری هه‌ولێر له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ، چه‌ند كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشیان كردهسهرى و برینداریان كرد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی شارەوانییەکانی گەرمیان: بەگوێری کارتی زانیاریی زەوی فەرمانبەران دابەش دەکرێت
-
-
هەواڵ2 ملیاری تری پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە گەرمیان
-
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
زۆرترین بینراوەکان