ده‌نگ نێت
هه‌ڵكه‌ندنى بیر به شێوه‌ى زیاده‌ڕۆیی لە گەرمیان و به تایبه‌ت لەزەویە کشتوکاڵیەکاندا به‌رده‌وامه و بەڕێوبەری کشتوکاڵی گەرمیانیش بڕیاری حکومەت بۆ راگرتنی لێدانی بیر، بەھۆکاری ئەم زیادبونە دەزانێت.
له ماوه‌ی پێشودا ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبوه‌ته‌وه كه دوباره كاركردن له به‌شێك له زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانى گه‌رمیان ده‌ستى پێكردوه و ده‌وترێت چاوپۆشى له‌هه‌ندێك له‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه باخ دروست ده‌كه‌ن و بیر هه‌ڵده‌كه‌نن.
له‌م باره‌یه‌وه شادیە حسێن، بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: "وەک هەر زیادەڕەویەکی تر زیادەڕەوی لە دروستکردنی بیر کرابێت لە زەوی کشتوکاڵیدا لێپێچینه‌وه‌مان لەگەڵ کردوە".
له‌باره‌ى هۆكارى زیادبونى لێدانى بیرى زیاده‌رۆ، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ئاماژەی بەوەکرد: هۆکارەکەی ئەوەیە بۆ ماوەی دوساڵە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە مۆڵەتی بیر لێدان لەزەوی کشتوکاڵیی دا راگیراوە.
لێدوانى ده‌نگیی به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی شارەوانییەکانی گەرمیان: بەگوێری کارتی زانیاریی زەوی فەرمانبەران دابەش دەکرێت
-
-
هەواڵ2 ملیاری تری پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە گەرمیان
-
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
زۆرترین بینراوەکان