ده‌نگ نێت
نیازعهبدوڵڵا، رۆژنامه‌نوس و چالاكوان، ره‌خنه له ره‌فتارى هێزه ئه‌منیه‌كان و حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گرێت پاش ده‌ستگیركردنى كه‌سوكارى دهستگیركراوانى بادینان له هه‌ولێر و ده‌ڵێت: كوردستانیش ده‌كه‌نه ئێران و توركیا.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌مه)، له‌كاتێكدا كه‌سوكارى گیراوانى بادینان ویستیان له‌به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له هه‌ولێر كۆببنه‌وه بۆ داواكردنى ئاشكراكردنى چاره‌نوسی رۆڵه ده‌ستگیركراوه‌كانیان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه خودى ئه‌و كهسوكارانهیشی گرت.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌فتاره‌دا، نیاز عه‌بدوڵڵا، رۆژنامه‌نوس و چالاكوان، له بابه‌تێكدا ده‌ڵێت: "دەستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه ئاشكراكردنی روویەكی دیكەی ترسناكی دەسەڵاتی ئەمنییە لە هەرێمی كوردستان، كە ئازادی گردبوونەوە و رادەربڕینی كردووە بە بابەتێكی قەدەغە و یاسا بەركارەكانیش كە ئەو مافانەی زامن كردووە خستۆتە ئاستی سڕكردنەوە و كاریان پێناكات".
ده‌شڵێت: حكومەتی هەرێم و وەزارەتە ئەمنییەكانی بەردەوام بۆ داوای پشتیوانی و هاوكاری ماددی و سەربازی رووی لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكانە، بەڵام ئەمڕۆ رەشبگیری و دەستگیركردنی هەڕەمەكی لەپێش بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان ئەنجامدا.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ئه‌و ره‌فتاره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به حكومه‌ته‌كانى ئێران و توركیا ده‌چوێنێت كه به به‌رده‌وامى ئازادیخوازان و چالاكوانان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و له زیندانیان ده‌نێت، له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "بەردەوامن لە ناشیرینكردنی هەرێمی كوردستان و بە ئێران كردن و توركیاكردنی هەرێم".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی شارەوانییەکانی گەرمیان: بەگوێری کارتی زانیاریی زەوی فەرمانبەران دابەش دەکرێت
-
-
هەواڵ2 ملیاری تری پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە گەرمیان
-
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
زۆرترین بینراوەکان