
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
شار بریتیه له دروستكردنی ئاكاری سیاسی ، ئاكار كه له سیاسه‌تا هه‌بوو، له بازاڕ‌و ئابوری و ئاین و په‌روه‌رده‌شدا ده‌بێت، كه له سیاسه‌تا نه‌بوو له‌وانی تریشدا گرفتی گه‌وره‌ی بۆ دروست ده‌بێت ، شار به‌رله‌وه‌ی ته‌لارو مۆڵ و باخچه‌و پارك و كافتریا بێت، په‌روه‌رده‌یه، من چی لە ته‌لاری به‌رزی شوشه به‌ند بكه‌م، چی له جاده‌ی پان و پۆڕو مۆڵی رازاوه بكه‌م، ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان به شاری نه‌كرابن، به شاری كردن به‌مانای رێزگرتن له یاسا‌و رێسا‌و پابه‌ند بوون به لێبورده‌یی و پێكه‌وه ژیانی جیاوازیهكانهوه، چۆن ده‌شت، گوند، لادێ داب و نه‌ریتی خۆی هه‌یه، یاسا‌و رێسای نه‌نووسراوی خۆی هه‌یه شاریش هه‌یه‌تی ، لێ له شاردا یاسا‌و قانونی نوسراو هه‌یه ، پابه‌ندی و رێزگرتن هه‌یه، شانازی به شاره‌وه شانازیه به جوانیه گیانیه‌كانی شاره‌وه به‌رله جوانیه بینراوه‌كانی وه‌ك تهلاو مۆڵ .
بونیادنانی مرۆڤی شاریی له به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌زار ته‌لار گرنگتره، بیركردنه‌وه‌ی شاریانه، قسه‌كردنی شاریانه، رێز‌و خۆشه‌ویستی شاریانه، كه له شاردا رێزی هات و چۆ نه‌گیرا، رێزی شۆسته نه‌گیرا، رێزی بێده‌نگی نه‌گیرا، رێزی په‌یكه‌رو كۆنینهو كتێب نه‌گیرا، كه له شاردا ده‌نگی چه‌ته‌یه‌ك له ده‌نگی هونه‌رمه‌ندێك رێزلێگیراو تر بوو ، بكوژێك له شاعیرێك له پێشتر بوو ،زانكۆ له بری ناوه‌ندی زانست و بیروڕاگۆڕینهوهو میتینگ كرایه باره‌گای حزب، ناتوانی شانازی به شاره‌وه بكه‌یت، شار ئاكاره، رێزه، نرخاندنی جیاوازیه‌كانه .
دۆستێك بۆی گێڕامه‌وه له په‌نجاكاندا كه به‌غدا شار بووه، سایه‌ق ته‌كسیه‌ك له كاتێكا دوو خاتونی رووسور ده‌ستی لێڕادهگرن، ناوه‌ستێ و سه‌ریان ناخات ،یه‌كێك له سه‌ر نشینه‌كان لێی ده‌پرسێت، بۆ له كاتێكا شوێنت هه‌بوو ئه‌و دوو خاتونهت سهرنهخست، ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه رۆژانه یه‌ك دوو خانم سه‌رده‌خه‌م كه جه‌سته به‌خشی ده‌كه‌ن ، وتم با سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ سه‌ر ئه‌م دوانه‌ش به‌و جۆره نه‌بێت كه دوو كه‌سی به ڕوومه‌تن، شار به‌و جۆره كه‌سه‌كان په‌روه‌رده ده‌كات ، كه كه‌ركوك شار بوو سینه‌ماو كتێبخانه‌كانی له باره‌گای حزبه‌كان زۆر تربوون، كه شار بوو له كافتریا‌و گازینۆو چاخانهكانیدا باسی ئه‌ده‌ب و شیعر‌و نوسین و هونه‌ر ده‌كرا ، نه‌ك باسی جیاوازی و دژایه‌تی و ته‌قه‌ی دۆمینه، له شارخستن ئاسانه، به‌ڵام دروستكردنی شار زه‌حمه‌ت، شار به‌س بریتی نیه له ده‌رمانخانه‌و نۆڕینگه‌ی پزیشكی و چێشخانه، ئه‌گه‌ر شار هه‌ر بریتی بوو له چێشتخانه‌و ده‌رمانخانه، كه‌واته هه‌موو دانیشتوانه‌كانی نه‌خۆشن و ده‌خۆن و ده‌ڕۆن بۆ نه‌خۆشخانه، له نه‌وه‌دو یه‌كه‌وه ده‌سه‌ڵاتی كوردی كار له سه‌ر له شار خستن ده‌كات نه‌ك شار دروستكردن .
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان