
رادیۆی دەنگ
ئه‌گه‌رچی ژماره‌ى حاڵه‌ته‌كانى به زۆر به‌شودانى كچان له‌گه‌رمیان وه‌كو پێشوتر به‌و زه‌قی و زۆریه نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا دیارده‌كه بنبڕ نه‌كراوه‌و ماوه، مامۆستایه‌كى ئاینیش داوا له خێزانه‌كان ده‌كات ئه‌و جۆره تاوانه رابگرن به‌رامبه‌ر به كچه‌كانیان.
به‌گوێره‌ى ئه‌و بهدواداچونهى رادیۆی دەنگ كردویه‌تى، هۆكارى ئه‌م حاڵه‌ته جیاواز و جۆراوجۆره، هه‌ندێكى په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ى خزمایه‌تیی و به‌شودانى كچانه‌وه هه‌یه به كه‌سانى خزمى خۆیان، هه‌ندێكى دیكه‌شیان هۆكارى ئابوریی و دارایی هه‌یه، به‌ڵام سه‌ره‌كیترین هۆكار ئه‌وه‌یه كه‌هێشتا عه‌قڵیه‌ت و تێڕوانینی به‌شێك له‌خێزانه‌كان له‌و ئاست و راده‌یه دایه، كه لێناگه‌ڕێن كچه‌كانیان به دڵی خۆیان هاوبه‌شى ژیان هه‌ڵبژێرن.
میدیا، (20) ساڵ، كه كه‌متر له ساڵێك ژیانى هاوسه‌رى پێكهێناوه، یه‌كێكه له نمونه‌ى ئه‌و كچانه‌ى كه به زۆر به شودراوه. وتى: "به هۆى فشارى خێزانه‌كه‌م و به تایبه‌ت هه‌ڕه‌شه‌كانى ماممه‌وه ناچار بوم بڕیارى هاوسه‌رگیرى بده‌م له‌گه‌ڵ كورى مامم كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆشم نه‌ده‌ویست".
به‌پێی یاسا، به‌زۆر به شودانى كچان جۆرێكه له توندوتیژى كه به‌رامبه‌ر به كچان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره توندوتیژییه، ئه‌وا یاسا چ رێوشوێنێك دژ به‌و حاڵه‌ته ده‌گرێته به‌ر و چۆن به‌دواداچونى بۆ ده‌كات؟
پارێزه‌ر دانا ئه‌حمه‌د، له وه‌ڵام دا وتى: "به‌پێى یاساى ژماره (8)ى ساڵى (2011)ى توندوتیژى خێزانى، یاسا دو جۆر سزاى بۆ ئه‌و كه‌سانه دیارى كردوه كه ئه‌و جۆره پرۆسه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن: یه‌كه‌میان له روى مادییه‌وه سزاى (1) ملیۆن دینار بۆ (5) ملیۆن دینار ده‌بێت، دوه‌میان له روى سزاى به‌ند كردنه‌وه ده‌بێت له (6) مانگ كه‌متر نه‌بێت و له (3) ساڵ زیاتر نه‌بێت."
كاریگه‌ریه‌كانى به‌زۆر به شودانى كچان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه ده‌بێته هۆى به‌رز بونه‌وه‌ى رێژه‌ى ته‌ڵاق و تێكچونى شیرازه‌ى نێوان خێزانه‌كان، كاریگه‌رى ده‌رونى خراپیش له‌سه‌ر ئه‌و كچانه به‌جێده‌هێڵێت كه به زۆر به شو ده‌درێن و له دواى جیابونه‌وه‌یان ناتوانن به ئاسانى هاوسه‌رگیرى ئه‌نجام بده‌نه‌وه و ده‌بنه جێی تانه‌و ته‌شه‌رى كۆمه‌ڵگا و ده‌وروبه‌ریان، ئه‌مه‌ش به‌رونى له روخسار و وته‌كانى (میدیا)ه‌وه ده‌بینرا.
ئه‌و كه به‌زۆر به كوڕه مامى خۆی بهشودرابو، باسیله‌وه‌كرد پاش ئه‌وه‌ى نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا درێژه به ژیان بدات لێی جیابوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا له‌به‌رده‌م قسه‌وقسه‌ڵۆكی كۆمه‌ڵگادایه.
به‌شێك له كه‌سوكارى كچان به‌تایبه‌تى پیاوان، لهبهشودانى كچه‌كانیان به‌ویستی خودى خۆیان نه‌ك كچه‌كه‌یان، ئاین ده‌كه‌نه پاساو، به‌وه‌ى كه شه‌رع رێگه‌ى داوه باوك چاره‌نوسی هاوسه‌رگیریی كچى خۆی دیاریی بكات، به‌وپێیه‌ى باوك و"ولی أمر"ێتى.
زانایه‌كى ئاینی، ئه‌م بۆچونه به‌ته‌واوى ره‌د هدهكاتهوه. مه‌لا ئیدریس ژاڵهیى، وته‌بێژى لقی گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامی كوردستان، وتى: "به‌زۆر به‌شودانى كچان دژى ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌یه كه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت پێویسته رێز له به‌نى ئاده‌م واته(مرۆڤ) بگیرێت به تایبه‌ت ئافره‌تان".
مه‌لا ئیدریس، به زۆر به‌شودانى كچان به توند‌و تیژى و تاوان ده‌زانێت، داوا له خێزانه‌كانیش ده‌كات كه ئه‌و جۆره تاوانه رابگرن به‌رامبه‌ر به كچه‌كانیان.
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان