
رادیۆی ده‌نگ
كچان و كوڕان، له‌یه‌ك كۆمه‌ڵگادا ده‌ژین، پێكه‌وه له‌دایك ده‌بن و پێكه‌وه‌ش گه‌وره ده‌بن، هه‌ر پێكه‌وه‌ش ده‌خوێنن و دواتر داده‌مه‌زرێن، ئه‌م هه‌مو پێكهوهبونه، كه‌چى هێشتا دیوارێكى كه‌لتوریی له نێوان په‌یوه‌ندیه‌كانى ئه‌م دو ره‌گه‌زه‌دا بونى هه‌یه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له كچان و كوڕان هه‌وڵیان بۆ روخاندنى ئه‌م دیواره داوه، به‌ڵام توێژه‌رێك پێیوایه بێمتمانه‌یی وایكردوه ئه‌م دیواره ئه‌ستور تر بێت.
هاوڕێیه‌تى كردنى كچان و كوڕان، حاڵه‌ت و دیارده‌یه‌كى باوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى مایه‌ى تێبینییه له‌كۆمه‌ڵگاى گه‌رمیاندا، تائێستا وه‌كو حاڵه‌تێكى ئاسایی و په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌ندروست له‌م هاوڕێیه‌تی و لێكنزیكبونهوهى كچان و كوڕان نه‌ڕوانراوه.
ئایا هۆكاره‌كان چین؟ رێگرى و به‌ربه‌ستى خێزانى و كۆمه‌ڵایه‌تیین؟ یاخود نه‌بونى نیه‌تى پاك و ته‌ندروست له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا، یاخود شه‌رم و ترس و عه‌یبه؟
ئه‌م راپۆرته هه‌وڵده‌دات له‌زاری كچان و كوڕانه‌وه، شه‌نوكه‌وی ئه‌م پرسه بكات.
زریان محه‌مه‌د، كه كچێكى خوێندكارى په‌یمانگایه له‌كه‌لار، وتی: "هاوڕێیەتی نەکردنی کردنی کوڕان لەلایەن کچانەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەو کە هەر لەمناڵیەوە فێری ئەوە کراوین کە دور بین لە کوڕان".
وتیشی:" داخراوی کۆمەڵگەو قبوڵنەکردنی هاوڕێیەتی نێوان کچان و کوڕان، هۆکارى ئه‌م حاڵه‌ته‌یه".
له‌پاڵ ئه‌م هۆكارهشدا، به‌راى (زریان) هۆكارى دیكه‌ش هه‌یه كه كوڕان لێی به‌رپرسن و وایكردوه كچان سڵ له هاوڕێیه‌تییان بكه‌ن.
وتى: "بینینی چەندین حاڵەتی نەشیاو کەلەلایەن کوڕانەوە بەرامبەر بەکچان دەکرێت، ئەمەش بوه‌تە هۆیەک كه كچان سڵ بكه‌نه‌وه‌و لههاوڕێیهتیكردنى كوڕان دورکەونەوە".
رۆژان سدیق، كه كچه خوێندكارێكى دیكه‌یه له‌كه‌لار، هۆكاره‌كان هه‌ر له‌و دو بواره‌دا قه‌تیس ناكات كه (زریان) ئاماژه‌ى بۆ كرد، به‌ڵكو پێیوایه هۆكارى خێزانی و ئاینیش رۆڵیان هه‌یه.
وتى: "نەبونی هۆشیاری لای خێزانەکان بوه‌تە هۆکارگەلێک بۆئەوەی کچان بترسن لەو جۆرە پهیوەندیانە، چونکە خێزان بەرپرسە لەوەی کچان لەگەڵ کێ و چۆن هاوڕێیەتی ئەکەن، ئەمەش له‌و روه‌وه کە خێزان هۆشیاری بەکچهكانیان بدەن".
له‌باره‌ى لایه‌نه ئاینیهكهیشهوه، ئه‌و كچه وتى: "زۆرجار به‌پاساویی ئاینی، جیاكاری له نێوان كچان و كوڕان ده‌كرێت به‌پاساوى حهرامبون و نه‌شیاوییه‌وه، رێگه به نزیكبونه‌وه نادرێت له‌نێوان ئه‌م دو ره‌گه‌زه".
به‌ڵام ئایا ئه‌م تێڕوانینه‌ى كه كچان هه‌یانه، لای كوڕانیش به‌هه‌مانشێوه‌ن؟ هۆكاره‌كان له‌دیدی كوڕانه‌وه هه‌مان ئه‌و هۆكارانه‌ن كه كچان باسیان كرد؟
ئاریان فاتیح، كوڕێكى خوێندكارى زانكۆیه، وتی: "له‌ئێستادا به‌تایبه‌تى لەزانکۆ و پەیمانگاکان دا زیاتر لەجاران هەردو رەگەز بەڕوی یەکدا کراوەترن، بەڵام دیسانەوەش دابونەریت و چاودێری کردنی مێینە لەلایەن خێزانەکانیانەوە، رۆڵی خۆی دەبینێت لە پهیوهندیهكهدا".
ئه‌و كوڕه ناهه‌قی كچانى نه‌گرت ئه‌گه‌ر سڵ له هاوڕێیهتیكردنى كوڕان بكه‌نه‌وه، به‌وپێیه‌ى زۆر كچ له‌به‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندیه روبه‌روى توانج و قسه‌و قسه‌ڵۆك بونه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌مه‌ش پێیوایه كه دروستكردنى متمانه له‌نێوان كچان و كوڕاندا، په‌یوه‌ندیه‌كه ئاسایی و بگره توندوتۆڵیش ده‌كات.
نهكچان خه‌تابارن كه هاوڕێیه‌تى كوڕان ناكه‌ن نه كوڕانیش، به‌ڵكو كۆمه‌ڵگا خه‌تاباره. ئه‌مه كرۆكی بۆچونى (هاوار کەریم) مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی بوارى ده‌رونییه.
وتی: "لەبەر ئەوەی کلتوری کۆمەڵگای کوردی کلتورێکی دواکەوتوەو تەداخول لەژیانی مرۆڤەکان ھەیە، بۆیە کچان سڵدەکەنەوە لەوەی ھاوڕێیەتی کوڕان بکەن".
ئاماژه‌ى دا كه به‌هۆی ئه‌م كلتوره‌وه، كوڕان كهبیانهوێت هاوسه‌رگریی بكه‌ن، ته‌نانه‌ت بونى هاوڕێیه‌تی ئه‌و كچه‌ى ده‌یانه‌وێت بچنه خوازبێنی له‌گه‌ڵ كوڕاندا، هه‌ندێكجار به نه‌نگیی ده‌زانن!
وتیشی: "بەڵام بەڕای من ئەم پەیوەندیە ئاسایەو زۆرباش و گرنگیشە، کچانیش لەکوڕان زیاتر بڕوایان بە پەیوەندی ھاوڕێیەتی نێوان هه‌ردو ره‌گه‌ز ھەیە".
له‌ئێستاداو به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان "سۆسیال میدیا"، ده‌رفه‌تى ناسینی كچان و كوڕان و بون به‌هاوڕێی یه‌كدی، زیاتر و فراوانتر بوه، به‌ڵام ئایا لێكه‌وته‌ى ئه‌مه چی بوه له ئه‌رزی واقیع دا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانى ئه‌م دو ره‌گه‌زه؟
به‌رای (رۆژان سدیق)ـى خوێندكارى زانكۆ، رۆڵی سۆسیاڵ میدیا نه‌رێنییه و تا ڕادەیەک بەرپرسیاره لەم بێ متمانەییەى له‌نێوان كچان و كوڕاندا هه‌یه.
وتى: "ئه‌و كێشانه‌ى به‌هۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دروستبون و ئه‌و خراپ به‌كارهێنانه‌ى كه رویان داوه، هێنده‌ى تر بێمتمانه‌یی له‌نێوان ئه‌و دو ره‌گه‌زه‌ی زیاد كردوه".
هه‌ندێكجار كچان له هاوڕێیهتیكردنى كوڕان دور ده‌كه‌نه‌وه، هۆكارى ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه نه‌وه‌كو لێكدانه‌وه‌ى دیكه بۆ ئه‌م په‌یوه‌ندی و هاوڕێیه‌تییه بكرێت.
به‌ڵام (زریان محه‌مه‌د)ى خوێندكارى په‌یمانگا، رایوایه كه ئه‌م ترسه كچان و كوڕان هێنده‌ى تر لێك دورده‌خاته‌وه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت ئه‌م دو ره‌گه‌زه له‌یه‌ك نزیك بن و له‌یه‌ك تێبگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه به‌رامبه‌ر به یه‌كتری.
وتیشی: "لەئێستادا کە من خوێندکارم پێویستم بەوە هەیە کە هاوڕێیەتی کوڕان بکەم، هەندێكجار ئەو ترسەی کە کچان هەیانە دەگەڕێتەوە بۆهەندێك شت، یەکێك لەوانە بێمتمانەی خۆیانە، چونكه ئه‌گەر کچان متمانەیان به خۆیان هەبێت ئەتوانن وا لەکوڕان بکەن کەهیچ کات هەڵەیان بەرامبەر نەکەن".
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان