
رادیۆی دەنگ
ئهم چیرۆكهى دهیگێڕینهوه، چیرۆكی ژنێكى بهتهمهنى گهرمیانه، كه ژن بونى بناغهى ههمو ئهو ناخۆشی و ئازارانهیه كه توشی بوه. مرۆڤێك چونكه كچ بوه له بری رێز به چاوى كینهو سوكهوه سهیر كراوه، ههر ئهمهش وایكردوه له تهمهنى 10 ساڵان داو پێش پێگهیشتن، بهشوبدرێت بهپیاوێكى بهتهمهن.
چیرۆكى دایه "حهلاو"، لهسهر زاری خۆیهوه دهبیستین.
ئهو بهدهم گریانهوه، بۆی گێڕاینهوه كە 7 "خۆشك" بونە، خزم و خەڵكی گوندەكەیان لۆمەی دایكیان كردوە كەهەر كەنیشك دەهێنێتە دونیاوە، بەلەدایكبونی هەشتەم كەنیشك كە حهلاو بوە، دەرگای دۆزەخ بۆ دایكی واڵابوە بەدەست تانەی دەوروبەرەوە، بۆیە ئهمى فڕێداوەو 7 رۆژ شیری پێنەداوە.
كێشەی نێوان دایك و باوكی زۆربوەو باوكی وتویەتی: "ئهگەر پێم بكرایە نەك شیری نەدەیتێ و فڕێیدەیت، بهڵكو لەشوشەیەك هەڵم دەگرت تا هەتاهەتایە جوانی كەنیشكەكەمم هەڵبگرتایە، تادایكی رازیكردوە بەخێوی بكات".
خەم لەدوای خەم و هەژاری تەنگی بەخێزانی خاوەن 8 كەنیشك و تەنها كوڕەكە هەڵچنیوە، بۆیە كەنیشكە گەورەكەیان داوە بەشو بەپیاوێكی پیری خاوەن كەنیشك و كوڕی تەمەن گەورە لەلادێیەكی تر كە لەلانەیەكی گڵی بچوك پڕ لەكێشەو خەم ژیانی بەڕێكردوە.
میمكە حهلاو، كەپیری تەنگی پێهەڵچنیوە، گێڕایەوە: "نازانم چۆن ئاهی سینەم هەڵڕێژم، نازانم لەكوێوە دەست پێبكەم و لەكوێوە كۆتایی پێ بێنم". وتی: "خەریكی پەچا ماڵین بوم بەپەلە خڕمیان بڕی تاگرتمیان و خەتەنەیان كردم، دو شەو و دو رۆژ لەتاو ئازار و خوێنبەربون لەسەر جێگا بوم، چەشتنی تاڵی خەتەنەم قەت بیرم ناچێت، لەتەمەنی مناڵی و سەرەتای پێگیشتنم سزاو ئازاری زۆرم بینی لەبەر ئەوەی كەنیشك بوم".
دایە حهلاو، بەهەناسەیەكی ساردو بەگەروی پڕلەگریانەوە باس لەدەستپێكردنی مەینەت و نەهامەتییەكانی لەتەمەنی 10 ساڵی تائێستای خۆى دەكات و ئێژێت: "لەبەر دەرگای ماڵمان لەگەڵ هاوڕێكانم یاریم دەكرد، ئەبینم كوێخای گوندەكەمان لەگەڵ مامە عهبدوڵڵای پیر، دورە پەرێز نیگامان دەكەن بەكوێخای وت ئەو كەنیشكە باڵابەرزو جوانە كەنیشكی كێیە؟ پێی وت خۆشكی باوەژنتانە گەر ئەتەوێت دەڕۆمە خوازبێنی بۆت، پیرە پیاو وتی نایدەن پێم مناڵە، كوێخا وتبوی دو كیلۆ چای بۆیان بێنە خوازبێنیەكەی لەسەر من. ئیتر ئهوهبو لە مێردهكهم مارە بڕام.
ئهو باسیلهوهكرد كه ماره بڕاوه ئەوەندە مناڵبوه كهفامی نهبوه لهبارهى هاوسهرگیریی و به مێردهكهى وتوه "كاكە"! وتیشی: "كەدەچومە سەر كانی كەنیشكەكان دەیان وت لەپیاوە پیرەكە مارە كرایت پێیانم دەوت درۆ مەكەن ئەو كاكەمە من بۆ ئەو نابم كەچی مارەش بڕابوم! "
وتیشی: "براكەم شەڕی دونیایكردەی ویستى شكاتی باوكم بكات نەمدەن بەو پیاوە پیرە، نەیان هێشت."
باسیلهوهكرد: "ژیانم لەنێو لەپی دەستی دایك و باوكم بو وێرانیان كرد، مردم و بەهەڵە ژیام، دوای دو ساڵ هاوسەرگیری ئینجا كەوتمە سوڕی مانگانە، ئەوەندە ترسام چومە لای خەسوم وتم شتێكم بەسەر هاتوەو هۆشیاریكردمەوە".
ئهم زوبهشودان و كامڵ نهبونه، كێشهى زۆری بۆ حهلاو دروست كردوه، بهوهۆیهوه 4 مناڵى بوهو بهكۆرپهیی مردون!
دهشڵێت: "دوای مردوەكانم بومە خاوەنی 4 كەنیشك و 4 كوڕ".
میمكە حهلاو، كەتوڕەو سور هەڵگەڕابو لەداخی قوڵی لەمێژینەی خۆی هەر ئاخ و ئۆخی بو، وتی: "هەژاری و خەمی ماڵی باوكم هێشتا وەك خەمی رۆژگاری لای مێردەكەم كاری لێنەكردوم، كەسێك نەبو بەپشت و پەنام، لەنێو ژورێكی گڵی كۆن لەخانویەكی گەورەو چەندین خێزانی شوبراو ئامۆزاو خزمی تێدابو هەمویان كێشەیان منى 10 ساڵ بو كەنازانم خواردن ئامادەكەم و مناڵە لەدایكبوەكانم دەمرن و نازانم مێردداری بكەم، چەندین جار تۆرام بێسود بو دەمیان ناردەوە بۆ دۆزەخەكەی مێردم."
باس لهو رۆژهش دهكات كهبوهته خاڵێ جیاكهرهوه لهژیانى دا "رۆژێك زۆر گریام و توڕەبوم سوێندم خوارد چیتر رێگە نەدەم وەك مناڵێك گاڵتەم پێ بكەن و بەرەنگاری هەمو كێشەو گرفتێك ببمەوەو ژیانێكی سەر كەوتو بۆ مناڵەكانم فەراهەم بكەم".
دەشیوت: "ئێستا پیربومەو ناتوانم مێردەكەم نەخۆشەو لەسەر جێگایە خزمەتی ئەكەم".
بهتاسهوه وتى: "لهمناڵهكانم دا، مناڵی خۆمم بیر دەكەوتەوە كەدایكم خۆشی نەویستم و دامیان بەشو، بۆیه مناڵهكانمم زۆر خۆشهویست، ئێستا هەمویان لەسەر ژیانی خۆیانن و خوێندنیان تەواوكردوەو حاڵیان باشە".
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان