
رادیۆی دەنگ
پزیشكێكى پسپۆڕى ژنان باس له پرۆسه‌ى لهدایكبونى مناڵ و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه ده‌كات كه‌له‌كاتى هاتنه دونیای دا له روى پزیشیكهوه هه‌یه‌تى، هه‌روه‌ك هۆكارى په‌نا بردنه به‌ر نهشتهررگهری له‌بری رێگاى سروشتى رون ده‌كاته‌وه‌و باسله‌وه‌ده‌كات جگه له حاڵه‌تى تایبه‌تى، رێگه به نه‌شته‌رگه‌ریی مناڵبون نادرێت.
له‌میانه‌ى دیدارێك دا، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌باره‌ى پرۆسه‌ى مناڵبون و هه‌ردو رێگاكه‌ى مناڵبون (سروشتیى و نه‌شته‌رگه‌ریی) قسه‌بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، دیدارمان سازداوه له‌گه‌ڵ (د.به‌ناز جه‌لیل)، پزیشكی پسپۆڕی ژنان و مناڵبون.
* گرنگترین پرسیارێك كه‌دێته ئاراوه ئه‌وه‌یه كه ئایا هه‌مو ئافره‌تێك ده‌توانێت مناڵی ببێت و هه‌روه‌ها له‌هه‌مو كاتێكدا ده‌توانێت مناڵی ببێت؟
مناڵبون لهئافرهتێكدا دروست ده‌بێت كه مناڵدان و هێلكهدانى كێشه‌ى نه‌بێت، ئافره‌تانێك كه‌ناتوانن مناڵیان ببێت هۆكه‌ى ئه‌وه‌یه هێلكه‌دان یان مناڵدانیان بۆ دروست نه‌بوه له بونیاده‌وه, هه‌رچه‌نده ئێستا رێگه چاره‌ى زانستى هه‌یه به‌شێوه‌ى هینانى هێلكه له‌كه‌سێكى تره‌وه له ره‌حمى ئافره‌تێكى تر داده‌نرێت یاخود ده‌یچێنن.
* به‌گشتى دو رێگا هه‌یه بۆ هاتنه دونیای مناڵ، ئه‌وانیش رێگه‌ى سروشتیی و ئه‌وه‌كه‌ى تریش نه‌شته‌رگه‌رییه، ئێوه له‌باره‌ى ئه‌م دو رێگه‌یه‌وه چی ده‌ڵێن؟
گه‌ر له‌روى زانستیه‌وه باس بكرێت ئه‌وا مناڵبون به‌سروشتى باشتره له نه‌شته‌رگه‌رى, ئه‌و بیانوانهى كه‌ده‌بنه هۆكارى مناڵبون به‌نه‌شته‌رگه‌رى زۆركه‌من و له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دیارى كراون . ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌له نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان دا نه‌شته‌رگه‌رییان بۆده‌كرێت ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و هۆكارانهیان تێدابێت, ئه‌گه‌ر دایكێك ئاره‌زوى كرد به‌نه‌شته‌رگه‌رى مناڵى ببێت ئه‌وا به‌خواستى خۆی نییه، به‌ڵكو به بڕیاری پزیشكان و به ره‌چاوكردنى حاڵهكهیهتى، ئه‌گه‌ریش هه‌ر سوربو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ری، ئه‌وا ده‌بێت له‌نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان ئه‌نجامى بدات.
* ئه‌و هۆكار و بیانوانه چییه كهباستكرد بۆ لهدایكبونى مناڵ به‌رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌ریی؟ واتا پزیشكان له چ كاتێكدا بڕیار ده‌ده‌ن مناڵ به سروشتیی له‌دایك بێت یان به نه‌شته‌رگه‌ریی؟
ئه‌و بڕیاره‌ى كه‌ده‌درێت ده‌چێته دو بابه‌ته‌وه، بابه‌تى یه‌كه‌م: (نه‌شته‌رگه‌رى سارده)، بۆ نمونه له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و دایكانه‌ى دو یان سێ یان چوار نه‌شته‌رگه‌ریان كردوه یان ئه‌و دایكانه‌ى مناڵیان بهبلورى بوه ماوه‌یه‌كى زۆر ئه‌و كێشانه‌یان هه‌یه، ئه‌وانه ده‌بێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ى نه‌خۆشخانه‌وه ببینرێت له جارێك یان زیاتر له‌ته‌مه‌نێكى دیارى كرا‌و له‌دواى بڕیارى لیژنه‌كه نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
دوه‌م: ئه‌وانه‌ى كه‌پێویستى به‌نه‌شته‌رگه‌رى كوتوپڕههیه، به‌نمونه ئافره‌تێك مناڵى ده‌بێت كێشه‌ى نه‌بێت ئه‌وا ده‌خرێته مناڵبونى سروشتیه‌وه تا كۆتاجار دواى هه‌وڵدانێكى ته‌واوه‌تى تائه‌و كاته‌ى ناتوانێت مناڵه‌كه‌ى ببێت ئه‌وا ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى كوت‌وپڕ كه‌ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر پزیشكى ئێشكگرى ئه‌و رۆژه .
*ئایا ته‌مه‌نى دایك هیچ كاریگه‌رى هه‌یه بۆ پرۆسه‌ى مناڵ بون؟ واتا پشت به ته‌مه‌نى دایكه‌كه ده‌به‌سترێت له دیاریكردنى ئه‌و رێگه‌یه‌ى مناڵه‌كه‌ى پێ له‌دایك ده‌بێت یان لهدایكبونى مناڵ به‌شێوه‌یه‌كى دروست؟
ته‌مه‌ن تاڕاده‌یه‌ك رۆڵی هه‌یه لهدایكبونى مناڵ به‌شێوه‌ى دروست و ته‌ندروست، واتا بۆنمونه ئه‌گه‌ر دایكێك با ته‌مه‌نى چل ساڵ بێت كه نۆ مانگى خۆى ته‌واو كردبێت ولهپشكنینهكاندا هیچ كێشه‌ى نه‌بێت ده‌توانێت مناڵه‌كه‌ى به‌سروشتى بێته دونیاوه ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كى تر‌ى له‌گه‌ڵ نه‌بێت, هه‌ندێكجاریش كۆمه‌ڵێك هۆكار كۆده‌بنه‌وه لهدایكێكدا بۆ بڕیاردان له‌نه‌شته‌رگه‌رى, ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك ته‌مه‌نى به‌ره‌و گه‌وره‌یی بڕوات، له‌وانه‌یه هه‌ندێك كاریگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر ماوه‌ى سكپڕیهكهى جگهلهماوهى مناڵبونهكهى.
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان