
رادیۆی دەنگ
ئه‌گه‌رچی نه پزیشكه‌و نه‌خاوه‌نى بڕوانامه‌و بگره خوێنده‌وارییه‌کی ئه‌وتۆشه، به‌ڵام (به‌هیه) كارێك ده‌كات كه خه‌ڵكانى تر پاش ده‌یان ساڵ خوێندن پێی ناگه‌ن، ئه‌ویش ده‌رهێنانى به‌رد و ماده‌ى وردى دیكه‌یه له‌چاو. ئه‌و به متمانه به‌خۆبونه‌وه، باسله‌وه‌ده‌كات كه ماوه‌ى 30 ساڵه ئه‌م كاره ده‌كات و هیچ كام له‌وانه‌شى بێهیوا نه‌كردوه كه بۆ چاره‌سه‌ر سه‌ردانى كردون.
تائێستا به‌شێك له هاوڵاتیان كه به‌رد یان هه‌ر پارچه‌یه‌كى دیكه ده‌كه‌وێته چاویانه‌وه، له‌بری سه‌ردانى پزیشك، سه‌ردانى كه‌سانێك ده‌كه‌ن كه به زمان یان ده‌ست، به‌رده‌كه‌یان له‌چاو ده‌ردێنن، به‌شى زۆری ئه‌وانه‌ى ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، ژنن.
روناك ئیبراهیم، 50 ساڵ، ژنى ماڵه‌وه، به متمانه‌یه‌كى زۆره‌وه باسى له چۆنیه‌تى ده‌رهێنانى به‌رد له چاو كرد و وتى: "به‌رد له چاو ده‌ركردن شتێكى نوێ نیه و به‌ڵكو له سه‌رده‌مى باو باپیرانمانه‌وه بونى هه‌یه به ئێستاشه‌وه، من وه‌كو خۆم بڕوایه‌كى زۆرم پێیه‌تى".
وتیشى: "من جگه له خۆم مناڵه‌كانیشم سه‌ردانكه‌رێكى به‌رده‌وامى ئه‌و ژنانه‌ن كه كه به‌رد له چاو ده‌ر ئه‌هێنن"، هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كى كرد و وتیشی: "ئه‌و ژنانه‌ى كه به ده‌ست به‌رده‌كه ده‌رده‌هێنن نه‌ك زمان، چونكه زمان بۆ چاو باش نیه و میكرۆب دروست ده‌كات".
له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه‌بۆچی سه‌ردانى پزیشك ناكه‌ن له بری ئه‌و ژنانه، روناك وتى: "چاره‌سه‌ره‌كه‌ى له‌لاى دكتۆر نیه، به‌ڵكو له‌لاى ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خواى گه‌وره ئه‌و به‌هره‌یه‌ى پێداون".
سه‌ردانیكردنى ئه‌و ژنانه‌ى كه به‌رد له چاو ده‌رده‌كه‌ن ته‌نها تایبه‌ت نیه به ژنان، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه رێژه‌یه‌كى زۆرى پیاوانیش سه‌ردانیان ده‌كه‌ن.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، 25 ساڵ، كه له رێگه‌ى كاره‌كه‌یه‌وه ورده پلاستیك ده‌كه‌وێته چاویه‌وه، له‌بری سه‌ردانى پزیشك، سه‌ردانى ژنێك ده‌كات كه كارى ده‌رهێنانى به‌رد و ورده ماده‌یه له‌چاو.
وتى: "له كاتى كاركردنمدا هه‌ندێك ورده پلاستیك كه‌وته چاومه‌وه و هه‌ربۆیه سه‌ردانى دكتۆرى چاوم كرد ده‌رمانى تایبه‌ت به چاوى پێدام، به‌ڵام بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ به‌رده‌وام بوم له به‌كارهێنانى ده‌رمانه‌كان كه‌چى هیچ سودێكم لێنه‌بینى".
وتیشى: "دواتر سه‌ردانى ئه‌و ئافره‌ته‌م كرد كه به‌رد له چاو ده‌رده‌هێنێت، زۆر به ئاسانى پلاستیكه‌كه‌ى له چاوم ده‌رهێناو ئاسوده‌یی به چاوه‌كانم به‌خشى".
به‌ڵام ئه‌م ژنانه‌ى كه به‌رد و ماده‌ى دیكه له چاو ده‌رده‌هێنن، چۆن فێری ئه‌م كاره بون؟ ئایا ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌ن كارێكى خێرخوازییه یان كاسبییه؟
بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه، (به‌هیه ئه‌مین) كۆمه‌كمان ده‌كات، كه خۆی یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ى ئه‌م كاره ده‌كه‌ن.
وتى: "سه‌ره‌تاى كاره‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 30 ساڵ پێش ئێستا كه یه‌كێك له مناڵه‌كانم له كاتى یاریكردندا ورده لم ده‌چێته چاویه‌و و توشى ئازارێكى زۆر ده‌بێت، ئه‌و كاتیش به‌هۆى نه‌بونى بنكه‌ى ته‌ندروستى، خۆم له رێگه‌ى زمانمه‌وه هه‌وڵى ده‌رهێنانیم دا‌و ورده لمه‌كه‌م له چاوى ده‌رهێنا، ئه‌مه‌ش بو به‌هۆى ئه‌وه‌ى هونه‌رى ده‌رهێنانى به‌رد له چاو ده‌ركردن له رێگه‌ى زمانمه‌وه بدۆزمه‌وه".
به‌هیه، به شانازییه‌كى زۆره‌وه باسى له‌وه‌شكرد: "جگه له شارى كه‌لار له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى تر‌ى كوردستان سه‌ردانم ده‌كه‌ن و هه‌ركه‌سێك سه‌ردانى كردوم دڵخۆشم كردوه".
وتیشى: "له به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌م هیچ بره پاره‌یه‌ك له كه‌س وه‌رناگرم و ئه‌م كاره‌شم بۆ بژێوى ژیان نیه"، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه كه هه‌ر كه‌سێك بۆ خۆى بڕه پاره‌یه‌كى دابنێت ئه‌وا نایگه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌و جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌م كاره‌ى بۆ بازرگانى نیه "به‌ڵكو ته‌نها بۆ خێره".
ده‌رهێنانى به‌رد له چاو به‌و شێوه‌یه‌ی خستمانه رو، له روى زانستیه‌وه شتێكى بێبنه‌مایه و پسپۆرانى بوارى چاو ئه‌م كاره به هه‌مو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كه‌نه و پێیانوایه ته‌نیا له ناوچه دواكه‌وتوه‌كاندا بونى هه‌یه.
د.رزگار نه‌جمه‌دین، پزیشكی پسپۆر له نه‌خۆشیه‌كان و نه‌شته‌رگه‌رى چاو، بۆ (نه‌وژین) وتى: "له روى زانستی و پزیشكییه‌وه بابه‌تێك نیه تایبه‌ت بێت به‌م كاره".
وتیشى: "ئه‌مه ته‌نها خورافیاته و له ناوچه دواكه‌وتوه‌كاندا بونى هه‌یه به گه‌رمیانیشه‌وه".
ئه‌و پزیشكه له‌میانه‌ى قسه‌كانى دا، سه‌رنجی خسته سه‌ر بابه‌تێكى دیارییكراو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: "بۆچى ته‌نها ژنان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و پیاوان پێی هه‌ڵناستن؟"
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "چه‌ندین نه‌خۆش سه‌ردانیكردوین به هۆى ئه‌وه‌ى سه‌ردانى ئه‌و كه‌سانه‌یان كردوه كه زمان خراوه‌ته چاویان، به‌و هۆیه‌وه توشى هه‌ڵاوسان و سوربونه‌وه‌ى چاوه‌كانیان هاتبون".
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان