
رادیۆی دەنگ
زۆرمان بیستوه‌و زۆریشمان وتوه له‌باره‌ى مه‌ترسیی و زیانه‌كانى خه‌ته‌نه‌كردنى كه‌نیشكه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێره‌دا ده‌یگێڕینه‌وه، نه قسه‌ى ئێمه‌یه‌و نه ڕای چالاكوانانى ژنان، به‌ڵكو چیرۆكی ڕاسته‌قینه‌ى كه‌نیشكێكی مناڵه، كه به‌هۆی خه‌ته‌نه‌كردنه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و ژنه كه‌ناوى پارێزراوه، به‌چاوی پڕفرمێسكه‌وه چیرۆكی ئه‌و خه‌ته‌نه‌كردنه‌ى كه بوه هۆی گیانله‌ده‌ستدانى كه‌نیشكه‌كه‌ی، به‌م شێوه‌یه گێڕایه‌وه:
وتى: " دوای 7 ساڵ هاوسه‌رگیری، به‌دوعا و پاڕانه‌وه‌و چاره‌سه‌ری دكتۆر، بومه خاوه‌نی 2 كه‌نیشك و كوڕێك، زۆر دڵخۆش بوم كه بوم به دایك و به هیوای خۆم گه‌یشتم، چونكه بون به دایك بۆ من رزگاربونم بو له ئاگری ئه‌و دۆزه‌خه‌ی كه ده‌وروبه‌ر دروستیان كردبو به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌من چیتر مناڵم نابێت و ده‌بێت ته‌ڵاق بدریم، له‌دوای 7 ساڵی هاوسه‌رگیریم".
وتیشی: "شیلان كه‌نیشكه گه‌وره‌م ته‌مه‌نی بو به 6 ساڵ، چوه به‌ر خوێندن، زۆر دڵخۆشبو به‌جلوبه‌رگ و ده‌فته‌ر و كتێبه‌كانى قوتابخانه‌ی، به‌ڵام دڵخۆشیه‌كه‌ی جه‌هه‌نمێكی به دواوه بو گڕی ئاگره‌كه‌ی هه‌مو خێزانه‌كه‌ی سوتاند".
دوای 3 مانگ له خوێندن، به‌یانیانێكى هه‌ینی، یه‌كێك به توندی له ده‌رگاكه‌یدا زۆر ترسام له‌وه‌ی شتێكی خراپ رویدابێت، كه‌كردمه‌وه مێرده‌كه‌م بو له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى دا. دوای باسكردنێكی زۆر له سونه‌ت و حه‌ڵاڵ و حه‌رام، خه‌سوم پێیوتم چاوه‌ڕیی چیده‌كه‌یت بۆ (شیلان) خه‌ته‌نه ناكه‌یت؟ ته‌مه‌نی گه‌وره‌بوه تۆكه‌ی دایكی؟ وتیشی: ئه‌گه‌ر ناتوانی خه‌ته‌نه‌ی بكه‌ی خۆم ده‌یبه‌م وخه‌ته‌نه‌ی ده‌كه‌م.
وتیشی: "منیش دواتر بیرۆكه‌ی خه‌ته‌نه‌كرنی شیلانم كه‌وته مێشكه‌وه، زۆر بیرمكرده‌وه چۆن ئه‌بێت شیلان سونه‌ت نه‌كه‌م، گوناهبار ئه‌بم خه‌ته‌نه‌ی نه‌كه‌م و وه‌كو دایكیك هه‌ستم به تاوان ده‌كرد. تاكو رۆژێك بڕیاری كۆتایمداو خه‌ته‌نه‌ی بكه‌م، پرسیارم ده‌كردو ده‌گه‌ڕام تاكو مامانێك بدۆزمه‌وه‌و خه‌ته‌نه‌ی بكه‌م. "
به‌رده‌وام بو له‌گێڕانه‌وه‌كه‌ى و وتى: " رۆژێك ژنێكی هاوڕێم بینی و پێموت مامانێكم بۆ بدۆزێته‌وه، ئه‌ویش وتی: داپیرم خه‌ته‌نه بۆ كه‌نیشكه‌كان ده‌كات، خۆمیش ئه‌و خه‌ته‌نه‌ی بۆ كردوم. له‌گه‌ڵ هاورێكه‌م رێككه‌وتین، كه رۆژیك پێكه‌وه بڕۆینه ماڵی داپیری و خه‌ته‌نه‌ی كه‌نیشكه‌كه‌م بكه‌ین. زۆر دڵَخۆش بوم به‌وه‌ی كه‌ی ئه‌و رۆژه دێت (شیلان) سونه‌ت بكه‌م."
وتیشی: "كاتێك ئه‌و رۆژه هات (شیلان) خه‌ته‌نه بكه‌م، هه‌ستم ده‌كرد رۆژێكی جیاوازه له رۆژه‌كانی تر و به‌پیرۆزم ده‌زانی، به‌هیچ كه‌سێكیشم نه‌وت كه كه‌نیشكه‌م خه‌ته‌نه ده‌كه‌م، جله‌كانی (شیلان)م گۆڕی و ناردم بۆ قوتابخانه، نه‌مزانی چۆن كاته‌كه گه‌یشت تاكو بیبه‌م بۆلای مامانه‌كه، بێ ئاگابوم له‌وه‌ی، كه ئه‌مه دواین خۆشی منه و كۆتای ته‌مه‌نی شیلانه!"
به‌رده‌وام بو و وتى: "به‌په‌له رۆشتم شیلانم له قوتابخانه هێنایه‌وه، ده‌موچاوی گه‌شاببوه و خۆشحاڵبو به‌بینینى من، كه هێنامه‌وه نه‌یزانی بۆكوێی ده‌به‌م، پێموت ده‌تبه‌م بۆ ماڵی پورت بۆ لای كه‌نیشكه‌كانیان یاری بكه‌یت، هه‌ر به جله‌كانی قوتابخانه‌وه رۆیشتین بۆ لای مامانه‌كه، كاتێك گه‌یشتینه ماڵی مامانه‌كه ژنێكی زۆر توڕه و پیر بو، ئاژه‌ڵیشی به‌خێوده‌كرد. هه‌ر له‌خانوی ئاژه‌ڵه‌كاندا كه له گڵ دروستكرابو ده‌نگی هاوار و گریانی كه‌نیشكه مناڵه‌كان ده‌هات خه‌ته‌نه‌یانی ده‌كرد، كه‌نیشكه‌م زۆر ترسا وگریا و پاڕایه‌وه خه‌ته‌نه‌ی نه‌كه‌م، نا‌ئومێد بوم و ترسام به‌بینینی توڕه‌یی مامانه‌كه و ئه‌و ژوره‌ی كه كه‌نیشكه‌كانی تێدا خه‌ته‌نه ده‌كرد، دواتر كاتێك شیلانی خه‌ته‌نه كرد توشی خوێنبه‌ربونێكی زۆر بو. مامانه‌كه پێی وتم: "كه‌نیشكه‌ت ببه له‌سه‌ر ئه‌رزه‌كه چاڵێكی بۆ هه‌ڵكه‌نه تاخوێنه‌كه‌ی به‌مناوه بڵاونه‌بێته‌وه وكه‌نیشكه‌كه‌تیش له‌سه‌ر خۆڵه‌كه دانێ و خوێن به‌ربونه‌كه‌شی چاك ده‌بێته‌وه، ئه‌م كارانه هیچ سودی نه‌بو شیلان بورایه‌وه، به‌په‌له گه‌یاندمانه نه‌خۆشخانه، به‌ڵام وه‌ك دكتۆره‌كه پێیوتم: پێش گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه، (شیلان) گیانی سپاردوه‌و مردوه!"
ئه‌و ژنه به گریانه‌وه وتى: " به‌مردنی كه‌نیشكه‌كه‌م كێشه‌وگرفتی زۆر كه‌وته نێوان من و مێرده‌كه‌م، زۆرجار سه‌رزه‌نشتی خۆم ده‌كه‌م، چونكه به‌تاوانی خه‌ته‌نه‌كردنی شیلان ده‌رگای دۆزه‌خم له‌خۆم واڵا كرد، كه‌تا ئێستاش به‌گڕی ئاگره‌كه‌ی ده‌سوتێم."
ئه‌و ژنه هیواخواز بو ئه‌و كاره هه‌ڵه‌یه‌ى ئه‌و پێی هه‌ستاوه، هیچ دایكێك بیری لێنه‌كاته‌وه.
خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه، واتا بڕینی به‌شێك یان هه‌مو كۆئه‌ندامی زاوزێی ده‌ره‌وه‌ی مێینه به‌بێ هیچ هۆكارێكى نه‌خۆشیانه، پاساوی ئه‌م كاره‌ش ئه‌وه‌یه كه گوایا "سونه‌ته‌و كچ پاك ده‌كاته‌وه‌و نان و ئاوی ده‌ستی حه‌ڵاڵ ده‌بێت".
به‌ڵام زانای ئاینی ناسراو (مسته‌فا زه‌ڵمی)، كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین زانا ئاینیه‌كانى كوردستان، كتێبێكى له‌سه‌ر خراپیی ئه‌م حاڵه‌ته داناوه‌و به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ره‌دی ده‌كاته‌وه خه‌ته‌نه‌كردنى كچان كارێكى شه‌رعیی بێت، چونكه به‌وته‌ى خۆی هیچ ده‌قێك نیه كه ئه‌م كاره حه‌ڵاڵ بكات، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌و به‌و هۆیه‌ى كه زیانى بۆ كچان هه‌یه، به "حه‌رام"یشی ده‌زانێت.
هاوكات دكتۆر (لوئه‌ى خه‌دام)، پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانى ژنان، پێوایه خه‌ته‌نه‌كردن تاوانێكى پزیشكییه، چونكه به‌وته‌ى خۆی هه‌مو بیانو و هۆكاره‌كان بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره، نازانستی و هه‌ڕه‌مه‌كین.
ئه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌و به‌شه‌ى كۆئه‌ندامى زاوزێ كه له خه‌ته‌نه‌كردن دا ده‌بڕدرێت، نه پیسه‌و نه پاشماوه‌ى میزی لێ كۆده‌بێته‌وه هه‌تا بوترێت به خه‌ته‌نه‌كردن پاك ده‌كرێته‌وه". ده‌شڵێت: "كاتێك شوێنێك پیس بێت، ئه‌وا به ئاو و سابون ده‌شۆردرێت و پاك ده‌كرێته‌وه، نه‌ك ببڕدرێت!"
وتیشی: "ئه‌م كاره هیچ سودێكى نیه بۆ كچان، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه توشى خوێنبه‌ربون و برین دروستبون و ئازار و ته‌نانه‌ت مه‌ترسی مردنیشیان ده‌كاته‌وه."
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان