
رادیۆی دەنگ
حاڵه‌ته‌كانى به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ له خسته‌بردنى كچان له‌گه‌رمیان په‌ره‌ده‌سێنێت، چالاكوانێك باس له‌وه‌ده‌كات ته‌نها له یه‌ك هه‌فته‌دا سێ كێشه‌ى له‌وشێوه‌یه‌یان بۆ هاتوه، پۆلیسیش رایده‌گه‌یه‌نێت ساڵی پار به‌به‌راورد به پێرار، رێژه‌ى تاوانه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیكردنه‌وه زیاتر بون.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانى به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، رێژه‌ى ئه‌و تاوانانه‌ش كه‌له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌كرێت، زیادی كردوه، به‌تایبه‌تى به‌كارهێنان و ئیستغلالكردنى كچان و ژنان.
به‌گوێره‌ى به‌دواداچونه‌كانى (نه‌وژین)، ژماره‌یك كچ له‌گه‌رمیان له‌رێگه‌ى ئه‌م تۆڕانه‌وه به‌تایبه‌تى فه‌یسبوك له‌خشته‌براون و دواتر دژیان به‌كارهێنراوه‌ته‌وه، كوڕانێك به‌ناوى په‌یوه‌ندی خۆشیه‌ویستییه‌وه لێیان نزیك ده‌بنه‌وه‌و دواتر وێنه‌و دیكۆمێنته‌كانیان دژ به‌كارده‌هێنن، له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى پاره یان داواكارى دیكه.
كچێكى ته‌مه‌ن (20) ساڵ كه دانیشتوى ناوچه‌یه‌كى گه‌رمیانه‌و له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه ئاماژه‌مان به‌ناوی نه‌كردوه، خوێندكارى زانكۆیە. ئه‌و یه‌كێكه له قوربانیانى ئه‌م تۆڕانە.
كچه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: له‌رێگه‌ى فه‌یسبوكه‌وه كوڕێكى ناسییوه‌و په‌یوه‌ندیان به‌ره‌وپێشه‌وه چوه، تا ئه‌وه‌ى ببن به‌خۆشه‌ویستی "دڵدار" یه‌كتر . دواى ئه‌وه‌ى متمانه به كوڕه‌كه ده‌كات، وێنه‌ى بۆ ده‌نێرێت، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك، كوڕه‌كه وێنه‌كانى دژ به‌كارده‌هێنێته‌وه.
ئه‌و كچه وتى: "كوڕه‌كه داواى پاره‌ى كردوه ئه‌گینا وێنه‌كانم بڵاوده‌كاته‌وه، منیش له‌ترسی شكۆى خۆم و خێزانم، له خه‌رجیی خۆم گرته‌وه‌و پاره‌یه‌كى زۆرم پێدا".
به‌ناز محەمەد، پارێزه‌ر له گه‌رمیان، به (نه‌وژین)ی وت: "خراپ به‌كارهێنانى توڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تایبه‌ت نیه به ناوچه‌و شارێكى دیاریكراوه‌وه، به‌ڵكو له هه‌رێمى كوردستان به گشتى بونى هه‌یه‌و ناوچه‌ى گه‌رمیانیش به‌ده‌رنیه له‌م دیارده‌یه".
ئه‌و پارێزه‌ره، هۆكارى ئه‌م حاڵه‌ته‌ى گه‌ڕانده‌وه بۆ كه‌می ئاستى هۆشیاری تاكه‌كان و به‌تایبه‌ت تازه‌پێگه‌یشتوان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه حاڵه‌ته‌كه به‌راده‌یه‌ك زیادى كردوه، كه "له دادگاكان‌دا بوه‌ته كه‌یسێكى رۆژانه و کەم رۆژ هەیە حاڵه‌تى له‌م جۆره نه‌هێنرێته دادگا".
زۆرجار له‌م كه‌یسانه‌دا كوڕان به تۆمه‌تبار و تاوانباری سه‌ره‌كی داده‌نرێن، به‌وه‌ى متمانه‌و خۆشه‌ویستی كچان ده‌قۆزنه‌وه‌و له‌خشته‌یان ده‌به‌ن.
(ك)، پیتی یه‌كه‌مى ناوی كچێكه، پاش ئه‌وه‌ى له‌رێگه‌ى فه‌یسبوكه‌وه ئاشنایه‌كى له‌گه‌ڵ كوڕێكدا په‌یدا ده‌كات، وێنه‌ى جیاوازى خۆی بۆ ده‌نێرێت، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك كوڕه‌كه ئیبتزازى ده‌كات و پێیده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پاره‌م پێنه‌ده‌ى، ئه‌وا وێنه‌كه‌ت بڵاو ده‌كه‌مه‌وه.
ئه‌و كچه به‌وپێیه‌ى كچى ماڵه‌وه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ى هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى داهاتى نییه، بۆیه‌و بۆ رازیكردنى كوڕه‌كه، په‌نا ده‌باته به‌ر قه‌رز كردن.
ئه‌گه‌ر چى به‌پێى مادده‌ى (2) یاسای په‌یوه‌ندییه‌كان، سزاى توندى بۆ ئه‌و كه‌سانه دانراوه كه كارى نه‌شیاو له‌م رێگه‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌پێى ئاماره‌كانى پۆلیسى گه‌رمیان ئه‌م حاڵه‌ته روى له هه‌ڵكشان كردوه‌و جیاواز له ساڵى پار (22) حاڵه‌ت زیادى كردوه.
وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان، رائید عه‌لى جه‌مال، له‌وباره‌وه به (نه‌وژین)ى وت: "به‌هۆى خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیكردن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، چه‌ندین كه‌س له‌لایه‌ن دادگاوه سزادراون و ئێستا له به‌ندیخانه‌دان".
وتیشى: "به‌پێى ماده‌ى 2ى یاسای په‌یوه‌ندییه‌كان، سزاى به‌ند كردن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له 1 ساڵه‌وه بۆ 5 ساڵه، سزاى ماددیش له1ملیۆنه‌وه بۆ 5 ملیۆن دینار ده‌ستپێده‌كات و چۆنیه‌تى سزاكه‌ش له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت".
به‌ڵام كێشه‌ى ئه‌م كه‌یسانه ئه‌وه‌یه خاوه‌نه‌كانى كه كچانن، ناتوانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن، چونكه به تۆماركردنى سكاڵا، كه‌یسه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌بێت و ئه‌وكات روبه‌روى مه‌ترسی گه‌وره‌تر و شكاندنى ناوبانگى كه‌سیی و خێزانیی ده‌بنه‌وه.
چالاكوانێك ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، زۆربه‌ى ئه‌و كچانه‌ى توشى ئه‌م كێشانه ده‌بن په‌نا نابه‌نه به‌ر دادگا و پۆلیس، بۆیه زۆربه‌ى كات بكه‌رى ئه‌م تاوانانه روبه‌روى یاسا ناكرێنه‌وه.
ڤیان سابر، كه چه‌ند ساڵیكه له بوارى ژنان دا كارده‌كات، بۆ (نه‌وژین) وتى:"چه‌ندین كچ په‌ناى بۆ ئێمه هێناوه، ته‌نانه‌ت له یه‌ك هه‌فته‌دا سێ كه‌یسى له‌وشێوه‌یه‌مان هاته به‌رده‌ست، به‌ڵام به هۆى بونى مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانی كچه‌كان به ناچارى كێشه‌كه‌یان به داخراوى و له‌ده‌ره‌وه‌ى دادگا چاره‌سه‌ر كراوه‌و زۆرجاریش تاوانباره‌كان رزگاریان بوه".
وتیشی: "هه‌ربۆیه كچان ده‌بێت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا وشیار بن، هه‌رگیز متمانه‌ى ته‌واو به كه‌سانێك نه‌كه‌ن كه نایان ناسن، چونكه زۆرجار له‌و رێگه‌یه‌وه له‌خشته ده‌برێن وه‌ك ئه‌و كچانه‌ى دۆسیه‌كانیان له‌لای ئێمه‌یه".
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان